به‌په‌له

پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ ئەشکەنجەدراوە و ژیانی لە مەترسیدایە

قەندیل پرێس- دهۆک

سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری کوردستانى لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ بە توندی ئەشکەنجەدراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ بۆ قەندیل پرێس راگەیاند؛ ئیستا سیپان ئامێدی لە نەخوشخانەی فریاگوزارییە و لەژێە چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

قەندیل پرێس زانیویەتی؛ نەوەی نوێ خۆی ئامادە دەکات توندترین کاردانەوە و پەیامی هەبێت بۆ پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەرامبەر ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی پەرلەمانتارەکەیان.

ئەمرۆ 29ـی حوزەیرانی 2025 فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا کە کوپیەکی بۆ قەندیل پرێس ناردووە ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ لەپارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی (سیپان ئامێدی) پەرلەمانتاری کوردستانى لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕفاندوه‌و بەرەو شوێنێکی نادیار بردویانه‌”.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ڵێت:”ئەم کارە چەتەگەرییەی پارتی، پاش قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دێت لەسەر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کە پرسیار دەکات ئایا ژیانی ئەوو پێشمەرگەیەک وەک یەکە؟”

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، “ئەو ڕەفتارەی پارتی کارێکی مافیاگەرییە کە پەرلەمانتار بڕفێندرێت، هەروەها مەسعود بارزانی نەک شایەنی ئەو ڕەخنانەیە کە (سیپان ئامێدی) لێی گرتوە، بەڵکو ئەوەتای هەیە خۆیی‌و بنەماڵەکەی مایەی نەگبەتی میللەتی کوردو نەهامەتیەکانی خەڵکن، بەدزی‌و تاڵانی بنەماڵەکەیان گەلی کوردو خەڵکی کوردستانیان بەم ڕۆژە گەیاندوە”.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تۆڕی 8ی مارس: 53 ژن له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا له‌ هه‌رێم كوژراون

تۆڕی 8ی مارس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا له‌ هه‌رێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *