به‌په‌له

پارتی دەم: ئەحمەد تورک چارەسەری کیمیایی تێپەڕاند

پەڕەی تایبەتی پارتی دەم لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێنەیەکی ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی دوورخراوەی شارەوانیی مێردینی لەگەڵ تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی پارتەکە بڵاوکردەوە، کە ماوەی چەند مانگێکە چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت.

پارتی دەم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەحمەد تورک پرۆسەی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی بە سەرکەوتوویی بڕیوە و دەست بە چارەسەری تیشکیی کراوە.

پارتی دەم دەڵێت، لە دڵەوە متمانەیان بەوە هەیە ئەحمەد تورک، لە نزیکترین کاتدا دەست بە کارەکانی تایبەت بە پرسی ئاشتی دەکاتەوە.

ئەحمەد تورک کە لە تەمەنی 82 ساڵیدایە، بەهۆی نەخۆشییەکانیەوە، ماوەی چەند مانگێکە چارەسەر وەردەگرێت و هەر بەو هۆیەشەوە نەیتوانیوە بەردەوام بەشداری لە سەردانەکانی شاندی ئیمراڵی و پارتی دەمدا بکات.

ئەحمەد تورک سەرەڕای نەخۆشییەکانی، بەشداری لە بەشێک لە سەردانەکانی شاندی ئیمراڵی و پارتی دەم بۆ لای لایەنە سیاسییەکان کرد و 27ـی شوباتیش دوای دیداری ئیمراڵی، دەقی کوردی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانکراوی پەکەکەی لە ئیستانبوڵ خوێندەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوو هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان لە خۆپێشاندانەکانی تاران کوژران

لە خۆپێشاندانەکانی تاران دوو هاونیشتمانیی خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *