به‌په‌له

پارتی داوای کۆبوونەوەیەکی گشتی لە حیزبەکان دەکات

پارتی دیموکراتی کوردستان، بانگهێشتنامەیەک بۆ سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت بۆ کۆبوونەوەیەکی سەرتاسەری.

میدیای پارتی بڵاویکردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتنامەیەکی بۆسەرجەم حزبەکان ناردووە و تێیدا هاتووە، دەستەی کارگێڕی پارتی بە پێویستی دەزانێ بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەنووکەیی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ حیزبە سیاسییەکاندا بکات.

هاوکات وتەبێژی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان راگەیاند، بانگهێشتنامەکەمان بەدەست گەیشتووە و بەشدار دەبین.

بەپێی بانگهێشتنامەکە، بڕیارە سبەینێ پێش نیوەڕۆ لە پیرمام کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بەڕێوەبچێت.

دوێنێ پێنجشەممە، تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق، هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت لە ناردنى پارەی مووچە بەردەوام بێت، و ئەمەش کاردانەوەی لە هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە، و هەردوێنێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبوو، “ئەم بڕیارە بە بەئامانجگرتنی سیاسی و پێشێلکردنی دەستووری عێراق دادەنرێت و داوامان لە سەرۆکوەزیران سوودانی کردووە دەستوەردانی بەپەلە بکات بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و مافی هاووڵاتیان نەبەستێتەوە بە هیچ ناکۆکییەکی سیاسی و تەکنیکییەوە، چونکە مووچە چاکە نییە، بەڵکو شایستەیەکی دەستووری و مرۆییە کە بە دەستوور و یاساکان بۆ خاوەنەکەی مسۆگەر کراوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *