به‌په‌له

وەزیری بەرگریی تورکیا: هێزەکانمان لە سووریا ناکشێنەوە

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لە سووریا ناکشێینەوە و تورکیا ئاساییشی خۆی دەپارێزێت لە بەرامبەر تیرۆر.

یەشار گولـلەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا دەنگۆکانی کشانەوەی هێزەکانی تورکیای لە سووریا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: هیچ پلانێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.

اسی لەوەشکرد، تەواوی سیناریۆ و ئەگەرەکان کراوەن بەڵام کشانەوە لە بەرنامەدا نییە و تا کاتی کۆتاییهێنان بە مەترسی و تیرۆر دەمێننەوە لە وڵاتەکەدا.

وەزیرە تورکییەکە ئاماژەی بەوەکرد سەرباری ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشەق ئەنقەرە ئاساییشی خۆی بۆ گرنگە و بەوپێیە مامەڵە دەکات و ڕێگە بە چالاکیی تیرۆرستی و جوداخوازیی نادات کە ببێتە هۆی تێکدانی ئاساییشی تورکیا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شاندێکى هاوبەشی ئەمنی عێراق و هەرێم دەچێتە تاران

 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *