به‌په‌له

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر دەنگۆی بڕینی هاوکاری ئەمریکا هاتە دەنگ

قەندیل پرێس

دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازی و داراییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەت وردەکاری بەردەوامیی پاڵپشتییەکان و هۆکاری گۆڕانکاری لە هەندێک جۆری هاوکارییەکان دەخاتە ڕوو.

​ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:
​چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایا هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیراون. ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە کە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژۆ کراوە.
​تەنیا هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش.
​هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمەریکا، کە بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو، ڕێکخراون، دوا کاتی کۆتاییهاتنی ئەم لێکتێگەیشتنە، مانگی نۆی ساڵی 2026ە. چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە.

​وەزارەتی پێشمەرگە

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن

تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمه‌ڵێك ناكۆكی بنه‌ماڵه‌یی له‌ هه‌رێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *