به‌په‌له

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: ده‌مانه‌وێت له‌سوریاش هاوشێوه‌ی عێراق مافه‌كانی كورد پارێزراو بن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت له‌ سوریاش هاوشێوه‌ی عێراق مافه‌كانی كورد پارێزراو بن.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا له‌ هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا سەرۆکی هەرێم لەبارەی دۆخی سوریاوە رایگه‌یاند “تێڕوانینی هاوبەشمان لەگەڵ فەرەنسا هەیە” و جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی هەسەدە و دیمەشق ده‌كه‌ینه‌وه‌.

لای خۆیشیەوە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی”ئێمە دەمانەوێت وەکو چۆن لە عێراق مافه‌كانی کورد پارێزراون، لە سوریاش پارێزراو بن”.

ژان نوێل بارۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا”هێزەکانی فەرەنسا و پێشمەرگە پێکەوە دژی تیرۆر جەنگان و بەردەوام دەبین.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *