وریا غەفووری کاردانەوەی بەرامبەر بە سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندەران لە ئێران نیشان دا

وریا غەفووری، یاریزانی پێشووی تۆپی پێ و ڕاهێنەری یانەی ئیستقلال، کاردانەوەی بەرامبەر بە سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندەران لە ئێران بە بڵاوکردنەوەی دەقێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان نیشان دا.

ناوبراو لە ستۆرییەكدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی: دڵنیام ئەو گیانانەی كە بە ناڕەوا ئەستێندران، ناویان بۆ هەمیشە لە سەر ئەم خاکە دەدرەوشێتەوە.

هەروەها نووسیویەتی، دوعا دەکات کە “تاوانبارانی ئەم دۆخە نەمێنن و لەناو بچن”.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *