به‌په‌له

واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەنێوان مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک – هەسەدە لەگەڵ سەرۆکی قوناغی ڕاگوازەری سوریا ئەحمەد ئەلشەرع (جولانی)

واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەنێوان مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک – هەسەدە لەگەڵ سەرۆکی قوناغی ڕاگوازەری سوریا ئەحمەد ئەلشەرع (جولانی)

دەقی رێککەوتنەکە:

1- مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو سووریاییەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت بە بنەمای لێهاتوویی بێ رەچاوکردنی پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.

2- کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی ڕەسەنە لە دەوڵەتی سوریا و دەوڵەتی سووریا مافی هاوڵاتی بوون و هەموو مافە دەستوریەکانی مسۆگەر دەکات

3- راگرتنی ئاگربەست لە سەرتاسەری خاکی سووریا

4- یەکخستنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازیەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی سوریا، بە دەروازە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگەکانی نەوت و گازەوە.

5- مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سوریەکان بۆ شار و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە.

7- ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری ڕق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا

8- لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *