واشنتن پۆست: سی ئای ئەی هەزار و 200 کارمەند کەمدەکاتەوە

رۆژنامەی ‘واشنتن پۆست’، بڵاویکردەوە دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا ‘سی ئای ئەی’ بەنیازە هەزار و 200 کارمەند لە دەزگاکەیدا کەمبکاتەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەکە، ئیدارەی ترەمپ ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە پلانەکەی بۆ کەمکردنەوەی  هەزاران کارمەندانی هەواڵگری ئاگادار کردووەتەوە، کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێت و بەشێکیش لە رێگەی کەمکردنەوەی دامەزراندنەوە دەبێت نەوەک دەرکردنی کارمەندان.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەم هەنگاوانە بەشێکن لە ستراتیجێکی گشتگیر، بۆ هێنانی وزەی نوێ بۆ ناو دەزگاکە، رەخساندنی دەرفەت بۆ سەرکردە نوێکان و بەرزکردنەوەی پێگەی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا.

پێشتر جۆن راتکلیف، بەڕێوبەری دەزگاى سی ئای ئەی بە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاندبوو، شیکاریی ورد و بابەتیانە و گشتگیر دەکەن و رێگەنادەن بۆچوونی سیاسی یان تاکە کەسی بەسەر بڕیارەکانیاندا زاڵبێت.

سەرەتای ئەمساڵ سی ئای ئەی بووە یەکەم دەزگای ئەمنیی ئەمریکا کە پەیوەندی بە پرۆگرامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە بکات، کە بەڵێنیدا هەلی کارە فیدراڵییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.

هاوکات ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بودجەی پێشنیازکراوی خەرجییەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ساڵی 2026دا، بەراورد بەمساڵ، بە رێژەی نزیکەی 65% بەرزدەکرێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *