هەسەدە خۆبەڕێوەبەری دەوێ و دیمەشق حکومەتی ناوەندی

هەسەدە و حکومەتی کاتیی دیمەشق، ئێستا لە پیادەکردنی ئەو ئاگربەست و رێککەوتنەدان کە رۆژی 30ـی کانوونی دووەم رایانگەیاند. ئەو دوو لایەنە دوای شەڕێکی خوێناوی، لە گەورەترین کۆنفرانسی ئاسایش کە لە میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بە یەک شاند بەشداربوون.

لە کۆنفرانسەکەدا، شاندی هەسەدە و دیمەشق، هەم کۆبوونەوەی پێکەوەییان لەگەڵ شاندی وڵاتان هەبوو، هەمیش کۆبوونەوەی جیا، بەڵام بە گوتەی، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەمووان وەکو “سووری” چوونەتە میونشن.

ئەسعەد شەیبانی: کورد داوای فیدراڵی نەکردووە
لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، پرسیاری داخوازییەکانی کوردی لەبارەی خۆبەڕێوەبەری لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا کرد و لە وەڵامدا گوتی: “داوای لەوجۆرەیان نەبووە، بەڵام ئێمە بڕوامان بە سووریایەکی یەکگرتوو هەیە کە ماف و سەلامەتیی هەموو لایەک گەرەنتی بکات بە کوردیشەوە.”
رۆژی 16ی کانوونی دووەم، سەرۆککۆماری قۆناخی راگوزەری سووریا، فەرمانێکی دەرکرد و تێیدا دانی بەوەدا نا کە کورد “بەشێکی بنەڕەتی و رەسەنی گەلی سووریان.” هەروەها زمانی کوردیشی وەکو “زمانێکی نیشتمانی” ناساند و رۆژی نەورۆزیشی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا کردە پشووی فەرمی.

مەزڵووم عەبدی: گرنگ ئەوەیە بە هەر شێوەیەک بێ کورد هەرێمی خۆی بەڕێوەببات
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا، رۆژی 15ـی شوباتی 2026، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سازکرد.
مەزڵووم عەبدی گوتی، حکومەتی سووریا کێشەی لەگەڵ “ناو و شێوەی” دەسەڵاتی کورد لە رۆژئاوای کوردستان هەیە؛ گوتیشی: “ئێمە گوتمان گرنگ ئەوەیە بە هەر شێوەیەک بێ کورد هەرێمی خۆی بەڕێوەببات”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *