دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كۆبانێ، ئه‌مریكا یه‌كه‌یه‌كى له‌هێزه‌كانى خۆى به‌ره‌و كۆبانێ جوڵه پێكرد.
ئه‌مریكا یه‌كه‌یه‌كى له‌هێزه‌كانى خۆى به‌ره‌و كۆبانێ جوڵه‌پێكردوه‌و ئێستا له‌جێگه‌یه‌كى ستراتیژى ئه‌وشاره جێگیربونه‌و چه‌كى قورسیشیان پێیه.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هه‌سه‌ده‌و توركیا به‌نێوه‌ندگیریى ئه‌مریكا نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن، ئه‌مریكا بڕیاریداوه یه‌كه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانى خۆى له‌كۆبانێ جێگیربكات‌و ئێستاش له‌بینایه‌ك كه شوێنه‌كه‌ى ستراتیژییه‌و ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا جێگیربونه‌و ئاڵاى وڵاته‌كه‌شیان له‌سه‌ر بیناكه به‌رزكردوه‌ته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش ئیدارەی خۆسەری هەرێمی فورات ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و داواده‌كات، جیهان لەگەڵ کۆبانێ بێت.
ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی هەرێمی فورات ڕایگەیاندوه، “ئامانجی دەوڵەتی تورکیا لەم هێرشانەدا کوشتنی خەڵکی ناوچەکەو داگیرکردنی ناوچەکەیەو داواش لەخەڵک‌و ڕای گشتی جیهان‌و دیموکراتەکان‌و ئازادیخوازان‌و خەڵکی دونیا ده‌كه‌ین، کەرامەت‌و مرۆڤایەتی لەکۆبانێ بپارێزن‌و له‌گه‌ڵ كۆبانێ بن”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ى زیاتر له‌حه‌وت ڕۆژه توركیا ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كۆبانێ بۆردومان ده‌كات‌و له‌چه‌ند شوێنێكیش هێرشى ئه‌نجامداوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كه‌ى بپێكێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده په‌یامێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:”ئاگادارى جموجوڵه‌كانى توركیاین، ئێمه‌ش له‌كۆبانێ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان ئه‌نجامداوه‌و به‌هه‌مان ڕۆحیه‌تى تێكشكاندنى داعش، به‌رگرى له‌كۆبانێ ده‌كه‌ین”.
قەندیل پرێس