به‌په‌له

هێرشەکەی سەر گوندی (شیوەگوێزان) لەلایەن سوپای تورکیاوە ئەنجامدراوە

لە کاتژمێر (٨:٤٥) خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی، لە پشتی گوندی شیوەگوێزانی سەر بە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن، هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا هایلوکس)ی گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و لە ئەنجامدا، گەریلایەک شەهید بوەو گەریلایەکی تریش بە سەختی برینداربوو. هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە، ڕەز و باخی گوندنشینان سوتاوە و دوای سێ کاتژمێر لە ڕووداوەکە، ئینجا توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لە دوای مەراسیمی سوتاندنی چەک لەلایەن گروپێک گەریلاوە، تاوەکو ئێستا سوپای تورکیا ١٢ هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *