هیوا ناسح: پێویستە بەرەیەکی یەکگرتووی فراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکبهێنرێت

وتووێژیی تایبەتی “قەندیل پرێس” لەگەڵ بەڕێز “هیوا ناسح” نووسەر و ئەندامی کۆنگرەی نیشتیمانی کوردستان (کەنەکە)، دەربارەی بەستنی 23ـیەمین کۆنگرەی کەنەکە و دۆخی سیاسی کوردستان.

هیوا ناسح: بەرێوەچوونی ٢٣ـیەمین کۆنگرەی کەنەکە وەکو سەکۆیەکی لایەنە کوردیەکان لەژێر چەترێکدا زۆر بە جێی بایەخ دەبینم .

دەربارەی چارەنوسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە چارچێوەی سوریایەکی نوێدا دەکرێت بڵێین؛ لە ڕژێمی نوێی ئێستای سوریادا بارودۆخەکە بۆ کورد گونجاوترە و کورد دەتوانێت بە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق باش لە مافەکانی خۆی دیفاع بکات بەڵام هێشتا پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکرێت.

لەم قۆناغەدا کە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم گۆڕانکاریدایە و کورد پێویستی بە یەکڕێزی و کۆدەنگی هەیە، بە تایبەتی دوای لاوازبوونی ئێران لە ناوچەکە پێویستە لایەنە سیاسیەکانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەیەکی کوردستانی یەکگرتووی فراوان پێکبهێنرێت کە پێکهاتبێت لە هەموو دەنگە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لێپرسراوانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاری هاوبەش بکەن.

سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی یەکجار گرنگە، چونکە تورکیا لەتەواوی وڵاتان زیاتر دژ بە دروستبوونی دەوڵەتی کوردیە هەر بۆیە پرۆسەی ئاشتی لەباکوری کوردستان کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

د. هاشم زێباری: کلیلەکانی ئابووری عێراق لە دەستی هەرێمی کوردستاندایە

وتووێژی “قەندیل پرێس” لەگەڵ دکتۆر هاشم زێباری، مامۆستای زانکۆی جیهان و سیاسەتمەداری کورد، لەبارەی کاریگەری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *