هاوسەری لاهور شێخ جەنگی ئاشكرایكرد، لەدوای ڕوداوەكانی 8ی تەمموزەوە بەردەوام تەهدید دەكرێن، دەشڵێت، “لاهور لەكاتی دەستگیركردنەكەیدا ڕەتیكردوهتهوه، بكەوێتەسەر ئەژنۆ”.
گەشە حەمەچاوشین هاوسەری لاهور شێخ جەنگی بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردو وتى، “پێشتر بافڵ تاڵەبانی زۆرجار دەهاتە بەردەم ماڵەکەمانو دریفتی بەئۆتۆمبێلەکەی دەکرد”.
وتی: “ئەو شەوە بەزیاتر لە 100 درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەمان، ئەو هێرشە بەرفراوانە بۆ وێرانکردنی ماڵەکەمان نەبوبێ، بۆ هیچی دیکە نەبوەو هیچ مەبەستێکی دیکەی لەپشت نەبوە.”
لەبارەی وردەكاری ڕوداوەكەی لالەزارەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، “لەو شەوەدا هێزەكان تەنها نەچونەتەسەر ماڵەكەی لاهور شێخ جەنگی، بەڵكو چونەتەسەر ماڵی باوكیشمو دەستكاریی شتە تایبەتیەكانی دایكمیان كردوە”.
ئاشكراشیدەكات، لەو شەوەوە یەكجار قسەی لەگەڵ هاوسەرەكەی كردوەو لاهور پێی وتوە دۆخی باشە.
لەبارەی لاهور شێخ جەنگیشەوە، وتی، “ئەو شەوە كە هێزەكە چونەتە ژورەكەی، داوایان لێكردوە بكهوێتهسەر ئەژنۆ، بەڵام ڕەتیكردوهتەوەو توڕە بوە لێیان”.
هاوسەری لاهور شێخ جەنگی ئەوەشیخستەڕوو، لەدوای ڕوداوەكانی 8ی تەمموزەوە چەندینجار تەهدیدكراون، دەڵێت، “بافڵ تاڵەبانی چەندجارێك هاتوهتە بەردەم ماڵەكەمانو بەئۆتۆمبێلەكەی دریفتی كردوە، نازانم بۆ حكومەت لێكۆڵینەوە لەو ڕوداوو ڕەفتارانە ناكات”.
گەشە حەمەچاوشین ئەوەشی وت، “شانازیی بەلاهورەوە دەكەمو لاهور شێخ جەنگی بەو دەستگیرکردنە نەشکاوە، بەڵکو ئەمە کارێکی ناشرین بوو کراوەو دەچێتە مێژوی حزبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.
قەندیل پرێس