نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیڵ: مەترسییەکان لەسەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە

لە ڕاگەیاندراوی نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیڵ پەیوەیست بە دۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر دەڵێت: “مەترسییەکانی سەر ژیانی نەخۆشەکەمان زۆرە و هیشتاش لەژێر چاودێری چڕی تەندرووستیدایە.”

دکتۆرەکانی، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا سری سورەیا ئۆندەر لە نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیڵ کۆتا زانیارییان لە بارەی دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەرەوە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “نەخۆشەکەمان لە بەشی چاودێری چڕدایە و دوای شەش ڕۆژ هێشتا مەترسییەکان لەسەر ژیانی بەردەوامە. مەترسییەکان زۆرن و چارەسەرکردن بەردەوامە.”

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی چارەسەرکردن کراوەوە و هاتووە: “ڕۆژی شەممە جارێکی دیکە بە نەشتەرگەرییەک سنگی بەڕیز ئۆندەرمان کردەوە. بۆمان ڕوونبووەوە بەشی ناوەوەی نەشتەرگەرییەکە پاکە و هیچ هەوکردنێکی نییە، هیچ جێگەیەکی نەشتەرگەرییەکە خوێی تێنەزاوە. ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە لای ڕاستی دڵی نەخۆشەکەمان جوڵەی بۆ گەڕاوەتەوە، کە پیشتر بە تەواوەتی لە کارکەوتبوو. بە یارمەتی ئامێری جوڵەی دڵ، چارەسەرییەکانمان بەردەوامە.”

دکتۆرەکان ئاماژەییان بەوەکردووە بەهۆی دۆخی خراپی دەمارەکانی دڵی نەخۆشەکەیانەوە هیشتا مەترسیی جددی لەسەر ژیانی نەخۆشەکەیان بەردەوامە و مەترسییەکانیش زۆرن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *