به‌په‌له

نیویۆرک تایمز: ترەمپ پێشنیازێکی ناتانیاهۆ لەبارەی هێرشکردنەسەر ئێران ڕەتده‌كاته‌وه‌

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی زانیاریی هەستیار لەبارەی پلانێکی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بڵاودەکاتەوەو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دۆناڵد ترەمپ، بنیامین ناتانیاهۆی لەئەنجامدانی هێرشەکە پاشگەزکردوەتەوە”.

ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمزی) ئەمریکی لەزاری بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، “بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لەدۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کردبوو پاڵپشتی ئێسرائیل بکات بۆ ئەوەی لەمانگی داهاتودا هێرشی ڕاستەوخۆ بکاتەسەر ئێران، بەڵام ترەمپ ڕاشکاوانە بەناتانیاهۆی وتوە، پاڵپشتی لەهێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران ناکات”.

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەشکردوە، لەناو ئیدارەی ترەمپدا دوو بەرەی سەرەکی لەسەر ئەو بابەتە دروستبون، بەرەکەیان پاڵپشتی هێرشەکەیان دەکرد، بەڵام بەرەکەی دیکە پاڵپشتی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان لەگەڵ ئێران لەڕێگه‌ی دانوستان‌و گفتوگۆوە دوپاتکردەوە، ئەوەش هۆکاری شکستهێنانی بیرۆکەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران بوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو قۆناغی یەکەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران‌و ئەمریکا لەشاری مەسقەتی پایتەختی عەممان بەڕێوەچوو، بڕیاریشە ڕۆژی شەممەی داهاتوو قۆناغی دوەمی دانوستانەکان لەشاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستپێبکاتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی سەردان هەولێر دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان، سەردانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *