لە مەراسیمی ساڵوەگەڕی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەددا، هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی سووریای نوێ نمایشی سەربازییان لە شاری دێرەزوور ئەنجامدا و بە درووشمی توند هەڕەشەیان لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) کرد.
سەربازەکان لە کاتی ڕێپێوانەکەدا بەردەوام درووشمی «ئارام بە، ئارام بە ئەی جەزیرە.. سوپای ئەلموغیرە لە ڕێگادایە»یان دەوتەوە.
«ئەلموغیرە» ناوی یەکەیەکی تایبەتی سەربازیی سەر بە حکوومەتی سووریای نوێیە و «جەزیرە»یش ئاماژەیە بۆ ناوچەی ئەلجەزیرەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (حەسەکە، قامیشلۆ و دەوروبەر) کە لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدایە.
ئەم هەڕەشەیە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە بەردەوامه، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ چارەسەری کێشەی ناوچە کوردییەکان نەکراوە.
قەندیل پرێس