ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان بڵاوکرایەوە

شاندی ئیمراڵی سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە کە هەردوولا پێداگرن لەسەر ئیرادەی درێژەدان بە پرۆسەکە”.

ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، کاتژمێر ١٥:٠٠ لەگەڵ سەرۆککۆماریی ئاکەپەیی تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە.

سەرۆکی دەزگای میت ئیبراهیم کاڵن و جێگری سەرۆکی گشتی ئاکەپە ئەفکان ئالا بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

شاندەکە دەربارەی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتییەوە بڵاوکرایەوە، ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

“میدیاکارانی هێژا؛
ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، ئەمڕۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لەگەڵ بەڕێز سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە. شاندەکەمان سەرنج و پێشنیارییەکانی خۆی دەربارەی قۆناغی نوێی پرۆسەکە و ئەو شتانەی کە پێویستە لەمەودوا بکرێن، خستەڕوو. لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە کە هەردوولا پێداگرن لەسەر ئیرادەی درێژەدان بە پرۆسەکە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەشنووسی یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و چەکداماڵینی پەکەکە ئاشکرا کرا

ڕەشنووسەکە لە 12 ماددە پێکهاتووە و ئامانجی کۆتاییهێنانە بە بوونی کردەییی پەکەکە و ڕادەستکردنی هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *