به‌په‌له

مەسەدە: ڕاگەیاندنی دەستوور نوێنەرایەتی پێكهاتەكان و سروشتی فرەلایەنەی كۆمەڵگەی سووریا ناكات

ئەنجوومەنی گشتی سووریای دیموكراتیك (مەسەدە) كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری حەسەكە ئەنجام دا و تێیدا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی سووریا، گۆڕانە هەرێمیی و نێونەتەوەییەكان و ڕۆڵی مەسەدە لەم قۆناغەدا و قۆناغەكانی داهاتوودا، گفتوگۆی لەسەر كرا بە تایبەتی گۆڕانكارییەكانی ئێستا و تێكچوونی هاوسەنگی سیاسیی و كاریگەرییەكانی لەسەر سووریا باسكرا.

هەروەها بەشداربووان باسیان لەوەكرد، پێویستی بە بۆچوونێكی نیشتیمانی گشتیی هەیە بە پێی هیوای گەلی سووریا دانوستانی ئەم گۆڕانكارییانە ئەنجام بدات.

هاوسەرۆكی مەسەدە مەحمود ئەل مسلەت دەڵێت “ڕاگەیاندنی دەستوور نوێنەرایەتی پێكهاتەكانی سووریا و سروشتی فرەلایەنی كۆمەڵگەی سووریا ناكات گەلی سووریا لە بەرانبەر پشتگوێخستن و جیاوازیكردن ڕاپەڕی نابێت بەشێكی زۆری گەلی سووریا دیسان پشتگوێ بخرێت.”

هاوسەرۆكی مەسەدە لەیلا قارەمان رایگەیاند، لەم قۆناغەدا پێویست بە یەككردنی ڕەنج و ڕێگری كردنی دووبەرەكی لە نێوان پێكهاتەكان هەیە لە هەمووكات زیاتر سووریا پێویستی بە گۆڕانكاری سیاسیی گشتی، دیالۆگی نیشتیمانی و ڕێكەوتن هەیە. هەر ڕێكەوتنێك لە نێوان سووریاییەكاندا دەكەوێتە خزمەتی یەكێتی پێكهاتەكانی سووریاوە. بۆ بونیاتنانی سووریایەكی نوێ كە تەواوی پێكهاتەكان لە خۆبگرێت، بونیاتنانی پردی متمانە و بە هێزكردنی شوناسی نیشتیمانی پێویستە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *