به‌په‌له

مەسرور بارزانى: راگرتنى نەوتی هەرێم زیانێکی زۆری لە بودجەی عێراق داوە

مەسرور بارزانى رایگەیاند، گرنگە لە زووترین کاتدا کێشەکانی هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم چارەسەربکرێن و ئاستەنگەکانی بەردەمی نەهێڵرێن چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور دابینبکرێت و هەرێمیش رۆڵی گرنگی هەیە لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری وسەقامگیریی ناوچەکە.

هاوکات، لە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٣ەوە هەناردەى نەوتى هەرێم بە بۆرى راگیراوە، بەڵام پارتى و یەکێتى لەو کاتەوە بەردەوامن لە فرۆشتنى نەوت بەقاچاخ لەڕێگەى تانکەرەوە و لە دواین راپۆرتى حکومەتى کاربەڕێکەریشدا باس لە هیچ داهاتێکى ئەو نەوتە نەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەم دواییانەشدا ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق مادەى ١٢ـی بودجەى تایبەت بە هەناردەى نەوتى هەرێم هەموارکردەوە و رەوانەى پەرلەمانى کرد تا پەسەند بکرێت، تێیدا تێچووى بەرمیلێک نەوتى هەرێمى بۆ ١٦ دۆلار بەرزکردەوە

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *