به‌په‌له

مەزڵوم عەبدی: هەڤاڵ نوورەدین ئەندازیاری ئۆپەراسیۆنەکەی دژ بە بەغدادی بوو

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەدا، شەهید نوورەدین سۆفی کە لە ڕۆژئاوادا لە بەرزترین ئاستدا ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی سەر ئەبوبەکر بەغدادییدا و گوتی: “پێداگربوو لە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە و چاودێریکردنی.”

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی باسی لە ڕۆڵ و فەرمانداری شەهیدی فەرماندە نوورەدین سۆفی کرد لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و دژ وەستانەوەی داعش و تێکشکاندنی. شەهیدی فەرماندە و پێشەنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا نوورەدین سۆفی لە ٦ـی نیسانی ٢٠٢١دا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو. ناوەندنی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە ١١ـی ئاب لەگەڵ گەریلای هەپەگە بەختیار گابار شەهید بوونیانی ڕاگەیاند.

عەبدی ئاماژەی بەوەدا شەهید نوورەدین لە بەرخۆدانی عەفرین، سەرێ کانی و گرێ سپی و چەندین بەرخۆدانی دیکە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بەشداری و پێشەنگایەتی کرد و گوتی: “نوورەدین سۆفی یەکێک بوو لە ئەندازیارەکانی ئۆپۆراسیۆنی کوشتنی ئەبوو بەکر بەغدادی سەرچەتەی داعش بوو.”

عەبدی لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر وڵاتپارێزی بنەماڵەکەی شەهید نوورەدین و فەرماندارییەکەی و گوتی: “هەڤاڵ نوورەدین لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی و خاوەن ئاکاری ئاینی و  بڕوا بە پێکەوە ژیان بوو، هەموو بەهاکانی پێکەوەژیانی لە خۆدا ناونشین کردبوو. ئەم تایبەتمەندییە ئاکاری و بنەماڵییەیی کاریگەریییەکی زۆر ئەرێنی هەبوو لە فەرمانداریکردنی لە نێو شۆڕشدا.”

‘لە زانکۆیشدا پێشەنگ و چالاک بوو’

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەدا پێکەوە لەگەڵ شەهید نوورەدین سۆفی لە زانکۆی حەلەب خوێندوویانە و بەم شێوەیە باسی کاتی قۆناغی زانکۆی کرد: “لەو سەردەمەدا تەڤگەری شۆڕشگێڕیمان  و خەباتمان زانکۆ لە ئاستێکی باشدابوو، لایەنگر و دڵخوازێکی زۆرمان درووست ببوو. هەڤاڵ نوورەدین لە ماوەیەکی کەمدا لە نێو خوێندکارە کوردەکانی زانکۆدا ناسراوبوو. ماوەیەکی زۆر لە نێو خەباتی خوێندکاراندا کار و خەباتی کرد. هەر لە چالاکییەکە کۆمەڵایتییەکانی وەک ڕێکخستنی نەورۆزەکان، ڕێپێوانەوە ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا. دەتوانیم بێژم هەندێک لە تایبەتمەندییە کەسییەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە کە دەرنجامێکی ئەرێنی هەبوو لە پێشەنگایەتیکردنی شۆڕشدا.”

‘خواستی بوو ڕۆمانی داستانی ڕۆژئاوا بنووسێتەوە’

مەزڵوم عەبدی سەرنجی خستەسەر تایبەتەمەندییەکی دیکەی شەهید سۆفی و ئاماژەی بەوەدا کەسێکی ڕۆشنبیربوو، خوێنەوار و  حەزی بە نووسین بوو. گوتیشی، لە ساڵی ١٩٩١دا پێکەوە ساڵێک زیاتر لە گۆڤاری دەنگی وڵات دا کاریان کردووە پێکەوە و ئەمەی گوت: “هەڤاڵ نوورەدین چەندین نووسینی لەسەر شۆڕش هەبوو. ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لە ژیانی نێو شۆڕشگێیرییەکەیدا. هەمووکاتێک مەیلی بۆ لایەنی ڕۆشنبیری و نووسین و خوێندنەوە هەبوو. بەو تایبەتەمەندییەش ناوی دەرکردبوو. هەمووکاتێک لە مەراقی نووسیندا بوو. کاتێک لە نێو شۆڕشدا بوو هەوڵیدا ڕۆمانی داستانی ڕۆژئاوا بنووسێتەوە و  هەندێک کاری کرد بۆ ئەو ئامانجە. پێوایە هەندێک لە نووسینەکانی ئامادەکراوون.”

‘جێگەی باوەڕی هەمووان بوو’

مەزڵوم عەبدی باسی لە خەباتی فەرماندە نوورەدین سۆفی لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا کرد و ئەمەی گوت: “لە ساڵی ٢٠١٣دا شۆڕشمان پێویستی بە ئەزموونە سەربازی و سیاسییەکانی هەڤاڵ نوورەدین هەبوو. بۆیە بانگهێشتمان کردەوە بۆ ڕۆژئاوا و راستەخۆ پێشەنگایەتی کرد لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سەربازی شۆڕشەوە. ڕۆڵی گرنگی گێڕا لە پێشخستنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا چوونکە جێگەی باوەڕی گەل و هەڤاڵان بوو. ئەم جێگە باوەڕیی هۆکاری یەکەمی سەرکەووتنەکانی بوو. پەرەی بە پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانی خۆسەر دەدا. بەڕاستی هەر لەسەرەتای بەشداربوونی نێو شۆڕشییەوە تا شەهیدبوونی لە هەموو گۆڕەپانەکانی شۆڕشدا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا.”

‘جێ دەستی هەبوو لە کۆتایهێنان بە داعش’

مەزڵووم عەبدی باسی لە ڕۆڵ و کاریگەی فەرماندە نوورەدین سۆفی کرد لە کۆتایهێنان بە داعش، دوای ئەوەی لە کۆتایی ٢٠١٦دا بەشداری خەباتی سەربازی دەبێت و ئەمەی گوت: “ڕۆڵێکی پێشەنگایەتی گێڕا لە کۆتایهێنان بە داعش. هەڵـمەتی ڕزگارکردنی ڕەقە سەختترین ئۆپەراسیۆنەکانمان بوو. تا ئەو کاتەش داعش مابوو بە پایتەختەکەیشییەوە، بۆیە داعش ڕێوشوێنی زۆری گرتبووە بەر بۆ مانەوەی. لەو ئۆپۆراسیۆنەدا بڕیارداری و پێشەنگایەتی هەڤاڵ نوورەدین ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو. دوای ئۆپەراسیۆنەکانیش چارەسەری هێورکردنەوەی دۆخەکەی هەبوو. لە کۆتایهێنان بە داعش لە باغۆزی دێرەزۆردا هەڤاڵ نوورەدین فەرمانداری شەڕی دەکرد. مۆرکی خۆی لە کۆتایهێنان بە داعش دا و جێ دەستی هەبوو. هەموو گەل و  پێكهاتەکان قەرزداری تێکۆشانی هەڤاڵ نوورەدینن لە کۆتایهێنان بە داعش دا.”

‘لە ئۆپەراسیۆنەکەی سەر ئەبوو بەکر بەغدادییدا ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕا’

مەزڵوم عەبدی وردەکاری زیاتری دەربارەی ڕۆڵی فەرماندە نووردەین سۆفی گێڕایەوە لە کۆتایهێنان بە داعش و سەرچەتەکەیییدا و ئەمەی گوت: “هەڤاڵ نوورەدین لە ئۆپەراسیۆنی کووشتنی ئەبووبەکر بەغدادی سەرچەتەی داعشدا هەبوو. کەم و زۆر زانیاری هەبوو لەسەر بەغدادی بۆیە هەمیشە بە پێداگرییەوە لەسەر هەوڵەکانی کوشتنی بەغدادی دەجوڵایەوە. خودی خۆی جەختی لەوە دەکردەوە ببێتە بڕیاری قەسەدە و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی. ئەندازیاری سەرکەووتنی کوشتنی بەغدادی خودی هەڤاڵ نوورەدین بوو. ئەوەی فەرمانەکانمانی بەڕێوەدەبرد هەڤاڵ نوورەدین بوو لەو بابەتەدا.”

مەزڵوم عەبدی دەستنیشانی کرد، فەرماندە نوورەدین سۆفی لە شەڕی  عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپییدا ڕۆڵی پێشەنگایەتی گێڕا.

لە کۆتاییدا فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەربارەی شەهادەت و ڕێچکەگرییان لەسەر ڕێگەی شەهید نوورەدین ئەمەی گوت: “بێگومان شەهید بوونی هەڤاڵ نوورەدین سۆفی زیانێکی مەزن بوو بۆ تەڤگەری کوردی ڕۆژئاوا، تەواوی پێکهاتەکانی سووریا. بێگومان کاریگەریشی دەبێت، بەڵام بە دڵنییایەوە ئێمەیی هەڤاڵانی، ڕێچکەگری خەباتەکانی دەبین و ئامانجەکانی دەگەیەنین بەسەرکەووتن.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *