به‌په‌له

فۆرن پۆڵسی: ڕوبەڕوبونەوەی داهاتوی ئێران ‌و ئیسرائیل ترسناک دەبێت

گۆڤاری “فۆرن پۆڵسی” ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، “جەنگی نێوان ئێران‌و ئیسرائیل کۆتایینەهاتوە، بەڵکو ڕوبەڕوبونەوەی داهاتوی نێوانیان ترسناک دەبێت”.

گۆڤارەکە پێشبینیكردوه‌، ئیسرائیل پێش مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵ، هێرشبکاتەوەسەر ئێران.

باسی لەوەشکردوە، دەشکرێت لەکۆتایی مانگی ئابیشدا هێرشەکە دەستپێبکاتەوە، ئەگەربێت‌و تەلئەبیب ئامادەکارییەکانی تەواوبکات.

ڕاپۆرتەکە جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت یان نا، ئیسرائیل دەیەوێت کۆگای موشەکیی ئێران وێرانبکات‌و ڕژێمی ئەو وڵاتە بڕوخێنێت، بەڵام گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئێرانیش خۆی بۆ ئەو جەنگە خوێناوییە ئامادەدەکات.

بەگویرەی گۆڤارەکە ئەمریکییەکە، ئێران پێشبینی هێرشەکە دەکات‌و دەیەوێت لەسەرەتای جەنگدا گورزێکی کەمەرشکێن‌و یەکلاکەرەوە لەئیسرائیل بدات بەئامانجی شکستپێهێنانی هەڵمەتە سەربازییەکەی تەلئەبیب‌و ڕێگرییکردن لەبەدیهێنانی ئامانجەکەی کە ڕوخاندنی ڕژێمە.

ئەوەش هاتوە، “ئێرانییەکان دەڵێن دەبێت ئیسرائیل باجێکی زۆر قورس بدات، ئەگینا وردە وردە سەرکەوتوو دەبێت لەکەمکردنەوەی جبەخانەی موشەکیی ئێران‌و نەهێشتنی هیچ قەڵغانێک بەرگریی لەئێران بکات”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بومەلەرزەیەکی سیاسی لە ئەنقەرە و هەرەسھێنانی لیرەی تورکی

​قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیکاری ​قەیرانی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە لە دوای …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *