به‌په‌له

مەزڵوم عەبدی: لەسەر یەکخستنی هێزە سەربازییەکان گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتن

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بۆ تێکەڵکردنەوەی هێزە سەربازییەکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و جەخت دەکاتەوە کە دەبێت چارەسەر لە سوریا لامەرکەزی بێت.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی دەستەی راوێژکاری بۆ پشتیوانیی لیژنەی دانوستان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، باسی لە رێککەوتنەکەی 10ی ئازار کرد و رایگەیاند، سەبارەت بە تێکەڵکردنەوەی هێزە سەربازییەکان بەپێی بەرژەوەندیی گشتی، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش.

وتیشی: “پێمانوایە چارەسەر لە سوریا دەبێت لامەرکەزی بێت و خەڵکی ناوچەکە خۆیان ئیدارەی ناوچەکانیان بدەن لە چوارچێوەی دەستووردا”.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد، پرسە دەستوورییەکان کاتیان دەوێت بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک هەموو سوریا بگرێتەوە، بەڵام لە بابەتە سەرەکییەکاندا بۆچوونەکان لێک نزیکن.

سەبارەت بە دەروازەکان و سامانە سروشتییەکان، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاشکرای کرد، پێشکەوتن هەیە لە دروستکردنی دیدگایەکی هاوبەش بۆ دەروازە و سنوورەکان و سامانە سروشتییەکانیش (نەوت و گاز) هی هەموو سورییەکانن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

​وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *