به‌په‌له

مەراسیمی ناشتنی تەرمی ڕۆژنامەنووس بەڵێن ساڵح لە ئەمریکا

قەندیل پريس

ئەمرۆ مەراسیمی ناشتنی تەرمی ڕۆژنامەنووس بەڵێن ساڵح لە ئەمریکا بەرێوەچوو تێیدا هاوڕێ و کەسوکاری و د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کە برای ڕۆژنامەنووسی کۆچکرووە، بەشدار بوون، بۆ بەڕێکردنی بۆ دواین مەنزڵی.

بەڵێن ساڵح، ساڵى 1961 لە دایکبووە و لە ساڵی 1996ـەوە لە ئەمریکا دەژیا، لە مانگی کانوونى یەکەمى ساڵی 1999ـەوە لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا کارى دەکرد و بەرنامەى “ژیان لە فەرهەنگدا”ـى پێشکەش دەکرد و ڕۆژی یەکشەممە کۆچى دواییکرد.

بەڵێن ساڵح، لە سەرەتاکانی ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستى بەکارى رۆژنامەوانى کردووە و لە ژمارەیەک گۆڤار و رۆژنامە و رادیۆ و تەلەڤزیۆنی هەرێمی کوردستان کارى کردووە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەپێی نوێترین زانیارییەکان، ١٨ کۆچبەری کورد کە بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *