مه‌زڵوم عه‌بدى داواكارییه‌كى شه‌رع ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، حكومه‌تى سوریا داواكارییه‌كى ئاراسته‌ى ڕۆژئاواى كوردستان كردوه‌و مه‌زڵوم عه‌بدیش داواكاریه‌كه‌ى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، حكومه‌تى سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع، داواكاریه‌كى ئاراسته‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كردوه‌و پێیان وتوه‌، “باسی کورد بکەو عەرەب بۆ ئێمە بەجێبهێڵە”.

سه‌رچاوه‌كان له‌زارى عه‌بدیه‌وه‌ ئاشكرایانكردوه‌، مەزڵوم عەبدی به‌توندى ئه‌و داواكارییه‌ى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و پێیڕاگه‌یاندون، كوردو عه‌ره‌ب پێكه‌وه‌ پێكهاته‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)یان پێكهێناوه‌و له‌یه‌ك جیاناكرێنه‌وه‌.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئه‌وه‌شى وتوه‌، “دیمەشق داوای لێكردوین دەست لەكاروباری عەرەبەكانی ناوچەی ڕۆژئاوای فورات وەرنەده‌ین كە زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەكە پێكدەهێنن”.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ عه‌بدى جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، “ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى حكومه‌تى سوریا باسیان ده‌كات، بەشێكی زۆریان بونەتە بەشێك لەهێزەكانی سوریای دیموكرات‌و بەرپرسیارێتیان له‌بەڕێوەبردنی ناوچەكانیان لەئەستۆدایە لەچوارچێوەی ئیداره‌ی خۆسەر، به‌ڵام دیمەشق ده‌ڵێت با ڕۆڵی هەسەدە تەنها پەیوەست بێت بەكورده‌وه‌، ئەوەش لاى ئێمه‌ چ وه‌ك هه‌سه‌ده‌و چ وه‌ك ئیداره‌ خۆسه‌ریش ڕەتكراوەتەوەو ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌”.

وه‌كو فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌ وتویه‌تى، “خاڵێكی تری ناكۆكییەكانى نێوان هه‌سه‌ده‌ لەگەڵ دیمەشق، ماوەی کاتی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموكراتە لەناو وەزارەتی بەرگرییدا کە لەدوو ساڵ کەمتر نابێت، به‌ڵام دیمەشق داوادەكات تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی ئەو خاڵانەی لەسەری ڕێككەوتون یەكلابكرێتەوە بەتێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكراتیشەوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەمیرتاش: تەنیا ڕێگەی ڕزگاربوونی تورکیا لە داڕمان گەیشتنە بە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە.

قەندیل پرێس ​کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادی کۆمەڵایەتی لە شاری ئامەد لە باکوری کوردستان دەستیپێکرد و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *