لە ڕەققە هاووڵاتییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا

لەناو یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ڕەققە، هاووڵاتییەکی کورد پاش کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر لە دەستگیرکردنی لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.

هاوڵاتییەکی کورد لە شاری ڕەققە، پاش کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر لە دەستگیرکردنی کوژرا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، کە ناوبراو لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکاندا ڕووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی سەخت بووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە ناوی ئیسماعیل کوردییە و لە چلەکانی تەمەنیدایە و بازرگانیی ئۆتۆمبێل دەکات.

هەروەها، ٣٠ـی نیسان، لەلایەن گەڕانێکی سەر بە ئاسایشی گشتییەوە لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی ‘سەیف دەولە’ لە شاری ڕەقە ڕفێندراوە، بێ ئەوەی هۆکاری ڕفاندنەکەی ئاشکرا بکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دوێنێ خێزانەکەی ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی بچن تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی ڕەققە وەربگرنەوە و دەرکەوتووە، کە ناوبراو پاش کەمتر لە دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، لە کاتی هێشتنەوەیدا لەو ناوەندە و بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانی لەدەستداوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە کوردەکەی حەسەکە و حکومەتی سووریا ڕێککەوتن؛ ٣٠٠ دەستگیرکراو ئازاد دەکرێن

قەندیل پرێس پارێزگاری حەسەکە و نوێنەری سەرۆکایەتی پرسی ئاوارەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە تاوتوێ دەکەن. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *