به‌په‌له

“لە هەشت مانگی ڕابردوودا ١٠ هەزار کەس لە سووریا کوژراون”

بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی پڕۆسەی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە تا ئێستا، زیاتر لە نۆ هەزار و ٨٨٩ کەس لە سووریا کوژراون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە کاتی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، لە نێوان ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ تاوەکو ٦ـی ئابی ٢٠٢٥، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی توندی و ئاڵۆزییەکان، نۆ هەزار و ٨٩٩ کەس لە سووریا کوژراون، لەو ژمارەیەدا حەوت هەزار و ٤٩٩ کەس مەدەنین، کە تێیاندا ٣٩٦ منداڵ و ٥٤١ ژن هەن.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی، کە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاندووە، ژمارەی کوژراوان لە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە تاوەکو ٦ـی ئابی ٢٠٢٥ بەم شێوەیەیە:
لە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ تاوەکو کۆتایی هەمان ساڵ: دوو هەزار و ٣٥٤ کەس کوژراون.
لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـدا هەزار و ١٢٢ کەس
لە مانگی شوباتدا ٦٠٣ کەس
لە مانگی ئاداردا دوو هەزار و ٦٤٤ کەس
لە مانگی نیساندا ٤٥٢ کەس
لە مانگی ئایاردا ٤٢٨ کەس
لە مانگی حوزەیراندا ٣٩١ کەس
لە مانگی تەممووزدا هەزار و ٧٣٣ کەس
لە ١ـی ئابەوە تاوەکو ٦ـی ئاب ١٦٢ کەس کوژراون.

لەنێو ئەو کەسانەدا کە کوژراون، دوو هەزار و ٥٣٥ کەس لە گۆڕەپانەکاندا گولـلەباران کراون(تەنیا لە ئاداردا هەزار و ٧٢٦ کەس). ئەو کەسانەی کوژراون، لە ئامارەکەدا بەگوێرەی ناسنامە و ڕەگەزنامە دەستنیشانکراون. هەروەها بەدەیان کەس لە گرتووخانەکانی حکومەتی کاتییدا بە ئەشکەنجە گیانیان لەدەستداوە.

لەناو ئامارەکەدا ئەندامانی ڕێکخراوە چەکدارییەکان و جیهادییەکانی وەکو چەتەکانی داعش، چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش هەبوون. لەپاڵ ئەوەدا لە هێرشەکانی ئیسرائیل و دەوڵەتی تورکیشدا کوژراو هەبوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تولای حاتەم: حکومەت بە ترسنۆکییەوە مامەڵە دەکات و پڕۆسەی ئاشتی دوادەخات

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(دەم پارتی) ڕایگەیاند کە حکومەت سەبارەت بە ئاشتی لە هەڵوێستێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *