به‌په‌له

لە هێرشێکدا بۆسەر رۆژهەڵاتى حەلەب 7 کەس کوژران؛ هەسەدە بە توندی سەرکۆنەی کرد

لە هێرشێکدا بۆسەر گوندێکى رۆژهەڵاتى حەلەب، حەوت کەس کوژران و چوارى دیکەش برینداربوون، هەسەدەش هێرشەکە بە کۆمەڵکوژى ناودەبات و دەڵێت: هێرشەکە لەلایەن گرووپەکانى سەر بە حکومەتى دیمەشق ئەنجامدراوە کە تورکیا پشتیوانییان دەکات.

“چەکدارەکانی دیمەشق بە پاڵپشتیی تورکیا”
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق بە پاڵپشتی تورکیا، لە گوندى دێرحەفەر لە رۆژهەڵاتی حەلەب کۆمەڵکوژییەکیان لە دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامداوە.

هێرشەکە بە درۆن و تۆپخانە بووە
بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، هێرشەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستی پێکردووە و دواتر لە بەتوندى تۆپبارانى راستەوخۆى ماڵی خەڵکانی سڤیلیان کردووە و بەهۆیەوە حەوت کەسى سڤیل کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.

پێشێلکارییەکان بۆ سزانەدانی گرووپەکن دەگەڕێتەوە
هەسەدە بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو تاوانەکە دەکات و دەڵێت، دووبارە بوونەوەى ئەو پێشێلکارییانە بۆ سزانەدانى ئەو گرووپانە دەگەڕێتەوە لەلایەن حکومەتى دیمەشقەوە.

تاوەکو ئێستا میدیاکانى حکومەتى سووریا هیچ شتێکیان لە بارەى ئەو هێرش و بۆردووانە بڵاونەکردووەتەوە.

بە درۆن هێرشکرابووە سەر پێگەیەکی هەسەدەش
پێشتریش، هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، درۆنێکی سەر بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق یەکێک لە پێگە سەربازییەکانیان لە ناوچەی دێرحافز لە پارێزگای حەلەب کردووەتە ئامانج و هێزەکانیان دەستبەجێ وەڵامیان داونەتەوە و بەوردی سەرچاوەی هێرشەکەیان کردووەتە ئامانج.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێنجشەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بە ئامادەیی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا کۆبوونەوە و یەکگرتنەوەی هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سووریا تاوتوێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە بەردەوامیی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بەگوێرەی مەرجەکانی رێککەوتنی 10ی ئازار کردەوە و بە گرنگیانزانی پارێزگاری لە ئاگربەست بکرێت و ناوچەکە دووربخرێتەوە لە راکێشانی بۆ ناو ململانێکان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *