به‌په‌له

لە سلێمانی تەقە لە رۆژنامەنوس هێمن مامەند کرا و بە سەختی بریندارە

قەندیل پرێس – سلێمانی

سەرچاوەیەک بۆ قەندیل پرێس: کەمێک پێش ئیستا تەقە لە رۆژنامەنوس هێمن مامەندی رۆژنامەنوس کراو بریندارە.

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس، لەئێستادا هێمن مامەند بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

هێمن مامەند رۆژنامەنوسێکی دیاری خەڵکی هەولێرە و ماوەی پێنج ساڵە بە هۆی هەڕەشەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئاوارەی شاری سلێمانی بووە، لە کەناڵی ستێرک تیفی سەر بە پەکەکە بەڕنامەیەکی تایبەتی هەبوو.

هێمن مامەند پێش هەفتەیەک لە پەرەی فەرمی خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندبوو؛ پارتی دەیان سكاڵای لەسەر تۆمار کردووە و بەردەوام هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تۆڕی شەمس: سەدان حاڵەتی پروپاگەندە و 359 حاڵەتی دوورخستنەوەی چاودێران تۆمارکراوە

قەندیل پرێس – هەولێر تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوە نیشتمانییەکانی (تۆڕی شەمس) بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەتەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *