به‌په‌له

لە دێرەزور قەسەدە هێرشێکی چەتەکانی داعشی تێکشکاند و سەرچەتەیەکیشی دەستگیرکرد

قەسەدە ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی دەرنجی سەر بە دێرەزۆر شانەیەکی داعشی لە ناوبردووە و سەرچەتەیەکی دەستگیرکردووە، هەروەها لە شارۆچکەی ئەبریحەیش هێرشێکی شانەیەکی چەتەکانی داعش شکستی پێهێندراوە.

ناوەندەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک -قەسەدە، سەبارەت بە تێکشکاندنی هێرشێکی چەتەکانی داعش و دەستگیرکردنی سەرچەتەیەک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکدا قەسەدە دەڵێت، سەرچەتەی شانەیەکی داعشیان لە شارۆچکەی دەرنجی ڕۆژهەڵاتی دێرەزور دەستگیرکردووە، هەروەها لە شارۆچکەی ئەبریحەی دێرەزوریش هێرشی شانەیەکی چەتەكانی داعشیان بۆسەر خاڵێکی ئەمنی تێکشکاندووە.

قەسەدە ڕاشیگەیاند، سەرچەتەکە پاش برینداربوونی لەلایەن هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی هەجینی قەسەدەوە دەستگیرکراوە، لە پێکدادانەکەدا شەڕڤانێکمان شەهید بوو، دوو شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.

لە کۆتایشدا هاتووە، لە شارۆچکەی ئەبریحە، شانەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بە ماتۆڕسکیل و کڵاشینکۆف هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر خاڵێکی ئەمنی، بەڵام شەڕڤانانمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و شکستیان هێنا، شانە تیرۆریستییەکە دوای برینداربوونی دانەیەکیان پاشەکشەیان کرد، دواتر هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەیان دەستپێکرد بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب شەڕ بەردەوامە؛ هاوەنبارانە

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *