به‌په‌له

لەگەڵ ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دیالۆگ بکەن

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری تیشکیان خستەسەر ڕەوشی سوریا، ناڕەزیەتیان بەرامبەر داگیرکاری دەربڕی و گوتیان:”بانگەواز دەکەین لەگەڵ ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دیالۆگ بکەن”.

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە پەرلەمان قسەیان کرد. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند سوریا دەرفەتی ئەوەی هەیە بچێتە قۆناغێکی نوێوە، بەبێ هەستی ڕق و کینە و تۆڵەسەندنەوە، کاتی ئەوەیە سیستەمێکی دیموکراتیک بنیات بنرێت.

باقرخان داوای کرد شەڕ ڕابگیرێت، گوتی: “بانگەواز لە حکومەتی ئاکەپە دەکەین سیاسەتی ئاشتی و چارەسەر لە سوریا جێبەجێ بکات، لەگەڵ ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دیالۆگ بکات”.

باقرخان جەختی کردەوە دیالۆگ و ئاشتی لەگەڵ کورد بە قازانجی تورکیا دەشکێتەوە، تورکیا بە پیادەکردنی سیاسەتی ئاشتییانە دەتوانێت ببێتە نموونەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، کوردانی دەرەوەی سنوور هەڕەشە نین بۆ تورکیا بەڵکو دەرفەتی ئاشتیین، گوتی: “نکۆڵی و دوورخستنەوە نابێتە سیاسەت. بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، هاوپەیمانی هەرێمی و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و ئابووری و کەلتووری گرنگە. ئامادەین بۆ پشتگیری لە هەر هەنگاوێک کە حکومەت لەم ڕووەوە دەیهاوێژێت”.

باقرخان جەختی کردەوە، کوردان ئەمە ٢٠ ساڵە چارەسەری دیموکراتیک پێشکەش دەکەن، بە گشتی ١٢ چارەسەر و نەخشەڕێگایان پێشکەش کردووە، گوتی: “هەموو ئەم پرۆژانە لە ئەرشیفی دەوڵەتدا هەن. بەداخەوە ئەم دەرفەتانەی چارەسەر ڕەچاو نەکران. بەپێچەوانەوە، ڕاپۆرتی سەرکوتکردن ئامادەکران و پرسی کورد بە بنبەست گەیەندرا”.

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند ڕۆژهەڵاتی ناوین بەگوێرەی دوایین پێشهاتەکانی سوریا دیزاین دەکرێت، وە ئەم پێشهاتانە کاریگەری لەسەر تورکیا دەبێت، پێویستە ئەم پێشهاتانە وەک کردنەوەی دەرگای شەڕێکی گەورەتر ببینرێت، چونکە هێزی وەک ئەل قاعیدە و ئەل نوسڕە و دوایین جێنیشینان بە ناوی دەستەی تەحریر ئەل شام و چەندین ڕێکخراوی گەورە و بچوکی هاوشێوە لە سوریا و هەرێمەکە دەرکەوتوون، گوتی: “ئەم ڕێکخراوە جارێکی تر دەرکەوت. ئەم ڕێکخراوە چەتەیە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دامەزراوە، ئێستە لە سوریا دژی کوردان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەکاردێن. خراپترین شت ئەم حکومەتە بەرامبەر تورکیا و هەرێمەکەی کردبێت، درێژەدانە بە چارەسەرنەکردنی پرسی کورد و هەنگاونان بۆ خەونی عوسمانی نوێ.

گەلی کورد دراوسێمان بن باشە یان داعش و ڕێکخراوی وەک داعش؟”.

تولای حاتەم ئۆغۆللاری داوای دەستوەردانی گرووپە چەتەکان کۆتایی بێت و گەلانی سوریا بەشێوەیەکی دیموکراتیک چارەنووسیان دیاری بکەن، وە دەستوەردانی تورکیا لە دەرەوە بوەستێنرێت، گوتی: “ئەمڕۆ لە هەواڵەکانمان بینیمان، لە عەین عیسا ١٢ هاوڵاتی سڤیل کە زۆربەیان منداڵ بوون، لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکەوە کوژراون. ڕۆژانە مەنبەج بۆردوومان دەکرێت.

شوێنی سڤیل بۆردوومان دەکرێت. لە ناوخۆی تورکیا دەڵێن ئاشتی، بەڵام هێرش دەکەنە سەر مەنبەج و عەین عیسا و تەل ڕەفعەت. جیهانێکی وا نییە. پێویستە هێزە چەکدارەکانی تورک کۆتایی بە هێرشەکانیان بهێنن. پێویستە دان بە ستاتۆی کوردان بنرێت”.

تولای حاتەم ئۆغۆللاری ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر “قەدەغەکردن”ـی درووشمی “ژن ژیان ئازادی” و لەوکاتەدا مایکەکەی داخرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران: لە بەردەم چارەنووسسازترین ڕۆژەکانی خۆمان‌داین

ڕاگەیەندراوی ژمارە ١ خەڵکی خەباتکار و مافخوازی کوردستان! لە ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەشەمەوە ڕەوتی ڕووداوەکان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *