لەسێدارەدانی گەنجێکی بەلووچ لە لایەن ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥، دەزگای دادی ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی “عامر ڕامش”ی بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە ڕێکخراوی “جەیشولعەدل” جێبەجێ کرد.

عامر ڕامش لە ڕەزبەری ١٤٠٣دا، لە کاتێکدا تەمەنی تەنیا ١٨ ساڵ بوو، لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان لە شاری چابەهار بە برینداری دەستبەسەر کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، دەزگای دادوەریی ڕێژیم تەنیا پشتی بە دانپێدانانی زۆرەملێی ناوبراو بەستووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی دانپێداناندا، ئاسەواری ئەشکەنجە، برینداری و شینبوونەوە بە دەموچاوی عامر ڕامشەوە بە ڕوونی دیار بووە و ناوبراو بۆ ماوەی چەندین مانگ لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شاندى ئیمراڵی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبووەوە

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبوونەوە و سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *