به‌په‌له

لێبووردنی نێودەوڵەتیی: ١٣ خۆپیشاندەر لەبەردەم مەترسیی لەسێدارەدان دان

لێبووردنی نێودەوڵەتیی بڵاوی کردەوە، ١٣ خۆپیشاندەر لەبەردەم مەترسیی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دان؛ دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لەسێدارەدانی دژی زیندانییانی سیاسی و بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی زیاد کردووە.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە مەترسیی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ١٣ خۆپیشاندەر لە ئێران، ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و هۆشداری دەدات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو ١٣ خۆپیشاندەرەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، سەرجەمیان مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە؛ ئەوان بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و قامچی لێدان بوونەتەوە، لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراون و لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا دادگایی کراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لەسێدارەدانی سەرەڕۆیانە دژی زیندانییانی سیاسی و بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی زیاد کردووە، وەک ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس لەناو کۆمەڵگە و بێدەنگکردنی دەنگی ناڕەزایەتییەکان.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی لە ڕاپۆرتەکەدا، دانپێدانانی زۆرەملێی وەک شێوازێکی جێگیر لە دۆسییە ئەمنییەکان و دژی نەیارانی سیاسی، کورد و نەتەوەکانی تر پێناسە کردووە.

ئەو هۆشدارییەی لێبووردنی نێودەوڵەتیی لەکاتێکدایە، هەڵمەتی سزای لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی و خۆپیشاندەران لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا خێراتر بووە؛ چاودێرانی مافی مرۆڤ ئەم دۆخە بە نیشانەی چوونە ناو قۆناغێکی توندتری سەرکوتکردن لەلایەن دەسەڵاتەوە هەڵدەسەنگێنن و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەن لە بەرانبەر لەسێدارەدانەکاندا بێدەنگ نەبن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری فەرماندەی هێزەکانی پولیسی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا

ئەمڕۆ، نەسرەت ئێفتیخاری، جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەی پولیسی پارێزگای بەلووچستان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *