لاهوور تاڵەبانی مەرجی ئازادکردنەکەی قەبوڵ ناکات

دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی ئازاد کردنی لاهور شێخ جەنگی بە مەرجی بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان، پارێزەرەکەی دەڵێت ئەو مەرجە لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە قەبوڵ ناکرێت.

بورهان رەشید، پارێزەری لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل راگەیاند: من ئاگادارنیم هیچ مەرجێکی وایان بۆ شێخ لاهور دانابێت، بەڵام دڵنیام مەرجی لەو جۆرە قەبوڵ ناکات.

وتیشی: هەفتەی داهاتوو دەیبینم و لێی دەپرسم. تا ئێستا دوو جار سەرم لێداوە و بینیومە، هیچ شتێکی وای باس نەکردوە.

لەبارەی دۆخی تەندروستی لاهور شێخ جەنگی لە زیندان، پارێزەرەکەی دەڵێت: ئەو کاتانەی من سەردانم کردووە دۆخی باش بوە، بەڵام لە کۆتاییدا زیندان هەر زیندانە و بێ کێشە نابێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

محەمەد هەورامی: لاهور شێخ جەنگی پێش زیندان ڕازی ببوو دوو کورسیەکەی بداتە بافڵ تاڵەبانی

قەندیل پرێس حەسرەتێکی مێژوویی: ئەو دەرفەتەی دەیتوانی ئارامی سلێمانی بپارێزێت (بە بۆنەی ساڵیادی ڕوداوەکانی لالەزارەوە) …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *