بۆ ڕای گشتی و بەتایبەت گەلی هۆشیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وەک ئاگادارن لە ماوەی رابردوو بە هۆی بڵاوبوونەوەی فایلێکی دەنگی ١٥ ساڵ بەر لە ئێستای هاوسەرۆکی پژاک، بەرێز ئەمیر کەریمی، کەش و هەوای سۆشیال میدیای کوردی توشی جۆرێ لە شڵەژان و پشێوی و بگرە پێک دادانی سیاسی لە ناوبەر لایەنەکانی بەدواوە بوو. ئەو شێواژە بەربەرەکانی وەکوو “شەری پاوانخوازی” دەتوانین بەنێو بکرێ.
هەرچەند ئێمە لەو باوەرەداین پلاتفۆری سۆشیالمێدیا دەرفەتێکی باشە بۆ گۆرینەوە و ئاڵوگۆری سیاسی و گەیاندنی زانیاری بەسود، بەڵام بینیمان کە لەم پلاتفۆرمانە بە مەبەستی مڵملانێ ناسالیمی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی بەرامبەر بەیەک، و تەنانەت تێرۆری کەسایەتی کەڵکی لێ وەرگیرا.
ئێمە لەو بروایەن، هەبوونی دیالۆگ و ململانێ حیزبی تا ئەو شوینەی بەرەو ئاقاری شەڕی فیزیکی و توند و تیژی جەستەیی نەڕوات، نە تەنیا جێی گلەیی نیە بگرە لە بواری سیاسیدا بەسودە و دەبێتە پاڵنێنەری جوڵەی سیاسی.
ئەم بەریەک کەوتنەی میدیایی و هەروەها ئەوەی لەو راگەیاندراوانی حیزبەکاندا بووە جێ سرێنجی هەموان، بە کردار وەکوو تنەدانی شەڕی ناوخۆی لێکدانەوەی بۆ کرا.
ئەو شەڕەی دونیای مەجازی وەک کزە بایە، کە خۆڵەمێشی سەر پشکۆ لا بەرێت، هەروەک ئاگری سوتێنەر خۆی دەرخا، ئەو ڕاستیەی سەلماند کە ئاستی تێگەشتویی و تۆلەرانسی سیاسی و ڕێژەی قبوڵی ڕای جیاواز لە لایەن کادێرانی پارتەکان بەداخەوە زۆر نزمه. ئەو گۆشە نیگا ناسیاسی و نا تەبا لە گەڵ ڕەوشی سەدەی بیست و یەک دا ، مەترسی پاوانخوازی و هەژموونگەرایی، دەگەیەنێ کە تەنانەت دەگەیەندریتە ئاستی دەمکوتکردنی ئازادیخوازان و کەسایەتی حەقخواز.
ئەوەی لە ڕابردوودا روویدا لە ئاکامی هەمان گرژی و رەقابەتی ناسالمی حیزبە سیاسەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو. کە بەداخەوە بە پێ دانپێدانانی فەرماندە و کادرانی حیزبەکان لە کاتی گرژی و شەڕی خۆکوژی، گەلێک کردەوە و دژکردەوەی ناپەسەند و نابەرپرسیارانە و دوور لە ئەخلاقی مرۆڤی و شۆرشگێری روویانداوە، کە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی گەلێک مرۆڤی بێتاوان و ئەسیری شەڕی ناوخۆ.
لەم رێگایەوە ئێمە کە واژۆی ئەم بەیاننامەیە دەکەین داواکارین:
١- کەسانێک کە لەو گرژیانەی وا لە دەیەکانی رابردوودا و لە شەری دژ بەیەکی حیزبەکانی کوردی، بە تایبەت ئەوانەی دەستیان هەبوو لەو تاوانانە، لە دادگایەکی سەربەخۆ “دادگای گەل” لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێ و دادگایی بکرێن. ئەو کارە قێزەونانەی کە لە رابردوودا روویانداوە، بێجگە لە زەرەری گیانی و سەرمایەیی، ڕوخساری جوانی گەلی ئێمە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناشیرین کرد و ئەتوانێ کاریگەری نەرێنی لە سەر مافە ڕەواکانی ئێمە لە داهاتوودا دروست بکات.
٢- دەبێ ئەو پارت و حیزبانەی کە بوونە هەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆیی، و بوونە هۆکاری گیان لەدەستدانی مرۆڤی بێتاوان و روودانی کردەوەی دژە مرۆڤی، بە راگەیاندراوێکی فەرمی داوای لێبوردن لە گەلی کورد و بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان و بە تایبەتیتر شەهیدانی شەڕی ناوخۆ بکەن.
٣ـ بەو پێیەی پارتەکانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک پێویست گرێدراوی هیچ گرێبەستێک نەکراون، کە چەک لە بەرامبەر هێزی دژبەر بەکار نەهێنن، کە نمونەکەی دوو ساڵ پێش کە شاهیدی کارەساتێک بووین لە ئاکامی گرژی لایەنە سیاسیەکان بووە هۆکاری گیان لەدەستدانی دوو پێشمەرگەی بێگووناح. هەر بۆیە دەبێ پارتەکان واژۆی گرێبەستێک بکرێن کە بە هێچ شێوازێک لە ئەگەری هەر گرژیەکی سیاسی نەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی گەرمی ناوخۆیی!.
٤- ئەبێ هەر لە ئێستاوە میکانیسمێکی دیاری کراو بوونی هەبێ کە لە کاتی ڕوخانی ڕژیم، نەتوانن هەر لایەنێ بە زەبری هێز دەست بە سەر ناوچەیەک دا بگرن.
٥- بەو پێیە ئێمە کە واژۆی ئەم کەمپەینە دەکەین بە تێکرای دەنگ دەڵێین، بەڵێ بۆ هێزێکی نیشتیمانی کە بە مانای وشە پارێزەری خاک و گەل بێ و لە ژێر هەژمونی حیزب و بەرپرسی حیزبی نەبێ.
عباس یگانە
نادر جەماعەتی
کامەران عەلی
ئارام بۆکانی
کەژان فەرەحی
کۆماس شابازی
عەلی رەزا مەلکشاە
ئازاد موکری
ئاسۆ ئامێدیان
صدیق کریمی
سامان بوکانی
محمد مەلا زادەگان
شالیار هەورامان
مەمەند حەمە
کامی قادر
چیا لطفی
مادێح فەتحی
سەرهەنگ نەجمەدین
ئاسۆ بێکەس ڕۆژنامەوان
چیا ئەمین زادە
مەحمود ئەحمەدی
هادی نواوەی
مازن بابان
سامان ئارام
ئەدیب کرماشان
بۆتان کوردی
کەریم ئەسغەری
حکیم هیتوتی
جەلال ئازری
دیانا کورد
ئومێد رەحمانی
فرزاد حسینی
دانیار اصفی
مادح ادوای
ساسان شێخ رەشی
ئیمان عەبدی
نەزمی قاسمی
جەلال چوارتایی
دیار الیاسی
حسن رۆژهەڵاتی سلێمانی
بەختیار شاقەڵا
زاهد نیکروش
کاوە ماروبی
دڵزار بۆتانی
عوسمان عبدی
جەمال مەحمودی
سەلیم دەرماناوایی
ئەحسەن نەقشبەندی سوئد
ئەحمەد جەبار
سید حیدر حسینی
نگار عنایتی
محمد عباسی
هاشم ئازادی
ئاکۆ کورد
شێرکۆمارەغانی
کاوە ئاواڵان
مەهناز قورئانی
هاوبیر شەریف زادە
شاهین قوامی هودانلویی
تریفە حەسەن
تارق یوسفی
نادر حیدری
ناسک خدر
ناسر مارەغانی
ئاوات موحەمەد
سورە سلێمانی
جەعفەر کەریمی
خدر حەسەن
هێرۆ ئەحمەد
ازاد رضایی
منصور فیضی
فەرهەنگ گوڵابی
محمد ئەحمەدپور
ئایار سید باقی
محمد شیخی
شەیدا یوسف پور
هیوا بوستان
قەندیل هەوشار
تارا وثوقی
یوسف بێ ماڵ
ئیرەج ڕەحیم زادە
هێڤی کوردی
مانیز ڕەحمانی
واحد روزنورد
بهمن کریمی
باوکی دلارا
هیوا بۆکانی
مامە داوود
مەنسور سەیفی
پێشەوا عوسمان
سەلاح خدر ڕۆژنامەنوس
محمد محمود
مەسعود عەزیمی
شێرکۆ پالانی
چرپە ئابراهام
ئارتین زاهدی
قەندیل پرێس