ئه‌حمه‌د شه‌رع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر دیدگای خۆی بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر لە سوریا ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاند، لە ئێستادا حکومەتەکەی لەگەڵ تورکیا و ڕوسیا دانوستان دەکات سەبارەت بە بونی سەربازییان لە سوریا، ده‌شڵێت، وڵاتەکەی پێویستی بە سوککردنی هەمیشەیی هەیە بۆ ئەوەی ئابوریی لەت و شکاوی خۆی بنیات بنێتەوە.
ئه‌حمه‌د شه‌رع لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگه‌یاند، “لە ئێستادا حکومەتەکەی لەگەڵ تورکیا و ڕوسیا دانوستان دەکات سەبارەت بە بونی سەربازییان لە سوریا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری ئەوەی کە هەردو وڵات پشتیوانی سەربازی بۆ حکومەتەکەی بکەن”.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، تورکیا دەتوانێت سود لەو لێکنزیکبونەوەیە وەربگرێت بە بەهێزکردنی نفوزی خۆی بەرەو باشور بەرەو سنور لەگەڵ ئیسرائیل، سنوردارکردنی کاریگەریی گروپە چەکدارە کوردییەکان لە باکور و سنوردارکردنی نفوزی ئێران.
ڕوسیا کە ساڵانێکە لە ڕوی سەربازییەوە پاڵپشتی ئەسەد دەکات، بەرژەوەندییەکی ستراتیژی هەیە لە پاراستنی بنکە سەربازییەکانی لەسەر خاکی سوریا.
ئه‌حمه‌د شه‌رع باسی له‌وه‌شكردوه، ڕوسیا ده‌یان ساڵه چه‌ك بۆ سوپای سوریا دابین ده‌كات و پاڵپشتی ته‌كنیكی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با ده‌كات و پێویسته ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه له‌به‌رچاو بگرن.
مانگی یەکی ساڵی ڕابردو حکومەتی ئه‌حمه‌د شه‌رع داوای لە کرێملن کرد بەشار ئەسەد ڕادەست بکات، بەڵام داواکارییەکە ڕەتکرایەوە، ئەوه‌ش یەکەم دانپێدانانی گشتی بو لەلایەن شەرعەوە بە وەڵامدانەوەی ڕوسیا بۆ ئەو داواکارییە.
شەرع پەیامێکی ڕونی ئاڕاستەی ئەمریکا کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر سوریای کرد، لە ماوەی نزیکەی 14 ساڵەی شەڕەکەدا، ئەمریکا، بریتانیا و یەکێتی ئەوروپا سزای توندیان بەسەر ڕژێمی ئەسەددا سەپاند.
هەرچەندە هەندێک گەمارۆکان بۆ ماوەیەکی کاتی سوک کران، بەڵام شەرع جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پێویستی بە سوککردنی هەمیشەیی هەیە بۆ ئەوەی ئابوریی لەت و شکاوی خۆی بنیات بنێتەوە، ڕونیشی کردەوە، ئەو سزایانە دژ بە ڕژێمی پێش‌و بوە و ئاستەنگ لە تواناکانی حکومەتەکەی دەخەنە بەردەم.
ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئەو سزایانە لە وەڵامی ئەو تاوانانەی ڕژێمی پێش‌و دژ بە خەڵک ئەنجامی داوە، سەپێنراون.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌م دواییانه‌دا هه‌شت مه‌رجیان بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان خستوه‌ته‌ڕو، له نێویاندا له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵه‌ی چه‌كی كیمیایی سوریا و هاوكاری له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر.
لایخۆیەوە شەرع ڕایگەیاندو، کە هەندێک لەو مەرجانە “پێویستیان بە گفتوگۆ یان هەموارکردنەوە هەیە”، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات.
یەکێک لە ئاستەنگە گەورەکانی بەردەم هەڵگرتنی سزاکان چارەنوسی هەزاران چەکداری بیانییە، کە هەندێکیان بۆ پۆستەکانی ناو حکومەتی نوێ دانراون.
وڵاتانی ڕۆژئاوایی داوای دورخستنەوەی ئەو چەکدارانەیان کردوە وەک مەرجێک بۆ کەمکردنەوەی زیاتری سزاکان.
بەڵام ئه‌حمه‌د شه‌رع ڕوبەڕوی دوڕیانێک دەبێتەوە، پێویستە ئەو چه‌كداره بیانیانه ڕازی بن بۆ ئەوەی لە دژی نەکەن و نە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە لە ناوخۆی وڵات ئەنجام بدەن.
لەو چوارچێوەیەدا شەرع ئاماژەی بەوەدا، کە “ڕەنگە حکومەتەکەی ڕەگەزنامەی سوریا بدات بەو چەکدارە بیانیانەی کە ساڵانێکی زۆرە لە سوریا ژیاون و لە تەنیشت شۆڕشەوە وەستاون”.
بەڵام ئەو پێشنیازە نیگەرانی ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژئاوا دروست دەکات، کە ترسیان هەیە سوریا ببێتە پەناگەیەک بۆ توندڕەوەکان، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د شه‌رع جەختی لەسەر پابەندبونی خۆی بۆ ڕێگری‌کردن لە بەکارهێنانی خاکی سوریا بۆ هەڕەشەکردن لە هەر وڵاتێکی دیکە كرده‌وه.
قەندیل پرێس