قوربانیانی هەرەسی بەفر بوونە 6 کەس

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، دوای گەڕانێکی زۆر، تەرمی ئەو چوار شاخەوانە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە ئەنجامی هەرەسی بەفرەوە بێسەرشوێن ببوون”.

دوێنی هەینی کۆمەڵێک شاخەوان کە بە مەبەستی شاخەوانی چووبوونە چیای کەڵەکەجاڕ سەربە زنجیرەچیای حەوتاش لە نزیک شاری بانە و ئەندامی هەردوو گرووپی شاخەوانیی پاژین و سوورکێو بوون، بەر ڕنووی بەفر کەوتن. هەر دوێنێ تەرمی دوو کەسیان دۆزرایەوە و ۴ کەسیش بە برینداری دەرهێندران.

ئەو کەسانەی لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست دا، دوو ژن و ۴ پیاون بە ناوەکانی شەهلا ڕەحمانی، ڕووناک دانشمەند، عومر عەبدوڵڵاهی، کاروان ئەحمەدپوور، خالق محەممەدنەژاد و یاسا سادقی کە خەڵکی بانەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە جەژنی جەمای لە ئێزدییەکاندا ڕێوڕەسمی قەباغ و بەرێ شباك بەڕێوە چوو

قەندیل پرێس –  ڕاپۆرتی تایبەت لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی جەژنی جەمادا، لە پەرستگەی لالش هەردوو نەریتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *