فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوان دەستپێدەکات

هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداریی زیاتر لە ٤۳ گرووپی شانۆی ناوخۆ و دەرەوە دەست بە چالاکییەکانی دەکات.

شاری مەریوان ماوەی پێنج ڕۆژ میوانداریی یەکێک لە گەورەترین ڕووداوە هونەرییە سەرشەقامەکانی ئێران دەکات بۆ برەودان بە هونەری شانۆ و خستنەڕووی کارە هونەرییەکان.

گرووپی هونەری لە وڵاتانی هیندستان و تونێس لەم خولەدا بەشدارن و ۲٠۹ بەرهەم پێشکەش بە نووسینگەی فێستیڤاڵ کراون، کە ٤۳ بەرهەم بۆ نمایشکردن هەڵبژێردراون.

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە یەکێک لە ڕووداوە گرنگەکانی بواری هونەریی شانۆ دادەنرێت لە ئێران کە ساڵانە لەو شارە بەڕێوەدەچێت کە بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە هونەرمەندانی ناوخۆ و دەرەوە و هەمیشە بە گرنگییەوە لەلایەن خەڵکی مەریوانەوە پێشوازی لێکراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەمیرتاش: تەنیا ڕێگەی ڕزگاربوونی تورکیا لە داڕمان گەیشتنە بە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە.

قەندیل پرێس ​کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادی کۆمەڵایەتی لە شاری ئامەد لە باکوری کوردستان دەستیپێکرد و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *