وتووێژی تایبەتی “قەندیلپرێس” لەگەڵ بەڕێز “عەلی کەریمی” سیاسەتمەداری کورد، سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و کاریگەریەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پرسیارەکان قەندیل پرێس:
هەڵسەنگاندنی ئێوە لەشەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران چییە؟ ئایا ئیسرائیل بە ئامانجەکانی گەییشت؟
بەڕای بەڕێزتان شەڕی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو یان جارێکیتر دەستپێدەکاتەوە؟
لەم 12 ڕۆژەدا حەرەکەتێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات نەبینرا، ئەمە چۆن دەبینن ئایا کاتی نەگەییشتبوو یان ئامادەبوونێک بۆ وەها دۆخێک نەبوو؟
دوای 12 ڕۆژ لە شەڕ، بۆ یەکەمجار حەوت حیزبی ڕۆژهەڵات پێکەوە دانیشتنیان هەبوو، ئاکامی ئەم دانیشتنە دەبێتە پلاتفۆرمێکی هاوکاری یان وەکوو دانیشتنەکانیتر بێ ئەنجام دەبێت؟
لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا باس لە چەندین سیناریۆ بۆ داهاتووی ڕۆژهەڵات دەکرێت وەکوو: سیناریۆی 1991 لە باشووری کوردستان، سیناریۆی ڕۆژئاوای کوردستان دوای پاشەکشەی هێزەکانی بەشار ئەسەد، سیناریۆی ئامادەنەبوونی حیزبەکان و لەکیس چوونی دەرفەتەکە و هتد، ئەگەر جارێکیتر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستپێکاتەوە ئێوە چ سیناریۆیەک بۆ ڕۆژهەڵات چاوەرێ دەکەن؟
دەبینین هاوکات دوو هەوڵ هەیە کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات پێکەوە دانیشن و هاوکاری بکەن، هەوڵێک کە ئاکامەکەی بوو بە دانیشتنی حەوت حیزب و هەوڵێکیتریش لە لایەن کەنەکەوە دەستی پێکردووە، هەڵسەنگاندنی بەڕێزتان لەم دوو هەوڵە چییە؟
قەندیل پرێس