به‌په‌له

عەلی زەیدی کارنامەی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمان کرد

قەندیل پرێس

​عەلی فالح زەیدی، راسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، کارنامەی حکومەتەکەی رادەستی پەرلەمان کرد. گوتەبێژی هاوپەیمانی نەسر پێشبینی دەکات ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەی حکومەتەکە بدرێت.

رۆژی پێنجشەممە، 7ی ئایاری 2026، عەلی فالح زەیدی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کارنامەی حکومەتەکەی رادەستی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد.

​بەگوێرەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، هەیبەت حەلبووسی فەرمانی داوە بە گشتاندنی ئەو کارنامەیە بۆ سەرجەم پەرلەمانتاران بۆ تاوتوێکردنی.

عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەت و کارنامەکەی لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.
​بەگوێرەی دەستوور، دەبێت پەرلەمانی عێراق کارنامە و ئەندامانی کابینەی حکومەت پەسەند بکات بۆ ئەوەی دەستبەکار بن.

​لە 26ی نیسانەوە، عەلی فالح زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپێردراوە کە 30 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەو هەنگاوە.
​هەیبەت حەلبووسی رایگەیاند کە پەرلەمان ئامادەیە بۆ دیاریکردنی رۆژی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کارنامەکە و ئەندامانی کابینەی حکومەتی نوێ.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *