به‌په‌له

عەبدوڵا ئۆجالان: ئیرادەیەکی لاواز نیشان دەدرێت

پاریزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، لە ١٥ـی ئەیلوول لە گرتووخانەی جۆری ئێفی ئیمراڵی، دوای شەش ساڵ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دیداریان ئەنجام دا. ڕازییە ئۆزتورک یەک لە پارێزەرانی دیدارەکە بۆ ژن نیوز باسی ئەو هەڵسەنگاندنانەی ئۆجالان کرد کە لە دیدارەکەدا پەیوەست بە پرۆسەکە کردوویەتی، کە تێیدا عەبدوڵا ئۆجالان ڕەخنەی جۆری سیاسەتکردنی کرد و بە ‘بەرژوەندخوازی و ڕانخۆری’ ناوی هێناوە، بەشێوەک بە وەک پێویست لە ڕووی سیاسییەوە خاوەنداری لە پرۆسەکە ناکریت.

ڕازییە ئۆزتورک باسی لەوەکرد، ئۆجالان ئاماژەی بەوەداوە، گۆڕەپانی سیاسی لە ڕووی خاوەنداریکردن لە پرۆسەکە لاوازە

ڕازیە ئۆزتورک ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ گۆشەگیری سەختدا، ئەنجامدانی دیدار لە پارێزەران قەدەغەکراوە و ئەمەی گوت: “لەگەڵ بردنی بەڕێز ئۆجالان بۆ ئیمراڵی، گۆشەگیری پەڕیوەتەوە بۆ ئاستێکی جیاواز. لە ماوەی ٢٧ ساڵدا بە هەموو شێوەیەک گۆشەگیری سەخت بوو. لەو ساڵانەدا هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیوەندیدانان داخرا. کۆتا جار لە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا بنەماڵەی بەڕێز ئۆجالان پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجام دا و دواتر زانیاری وەرنەگیرا لەسەری. لە تشرینی ٢٠٢٤دا بەڕێز عومەر ئۆجالان دیدارێکی کرد. تا ئەو کاتە هیچ زانیارییەک لەسەر بەڕێز ئۆجالان و زیندانیانی دیکە وەرنەگیرا. لە ٢٠١١ەوە تا ٢٠١٩ هیچ دیدارێکی پارێزەران ئەنجام نەدرا. ڕێگری لە هەموو داواکارییەکان کرا.”

🔹 ڕازیە ئۆزتورک ئاماژەی بەوەدا دوای شەش ساڵ پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە؛ حامیلی یەڵدرم و عومەر خەیری کۆنار ئەنجام داوە. لەو بارەیەوە ئەمەی گوت: “لە ١٥ـی ئەیلوول کاتێک سێ پارێزەر چوینە ئیمراڵی. دوای ساڵانێکی زۆر چاومان بە موەکیلەکانی خۆمان کەوت. لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کاتژمێر و نیوێک و لەگەڵ زیندانیانی دیکە نیو کاتژمێر دیدارمان کرد. حامیلی یەڵدرم و عەمەر خەیری کۆنار دوای ١٠ ساڵ دیداری پارێزەرانیان ئەنجام دا. بە داخەوە بە گشتی ڕێگری لە دیداری پارێزەران دەکرا. لە دیدارەکەدا بەڕێز ئۆجالان بۆ گەل و زیندانیان و هەموو ئەو کەسانەی لە پرۆسەکەدا کاردەکەن، سڵاوی نارد.”

ڕازیە ئۆزتورک سەرنجی خستەسەر ئەو هەڵسەنگاندنانەی کە ئۆجالان لە دیدارەکەدا دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کردوویەتی و ئەمەی گوت: “ئەو ڕۆژەی چوینە ئیمراڵی یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجووومەنی ئەورووپا بوو. بۆیە لە دیدارەکە یەکێک بوو لەو بابەتانەی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. بەڕێز ئۆجالان گوتی، مافی هیوا چەندە پەیوەست کرابێت بەوەوە، پەیوەندیدارە بە هەزاران کەسی دیکەیشەوە و گوتی ئەگەر جددی و دڵسۆزبن ،ئەوانیش ڕۆڵی خۆیان لە چارەسەرکردندا دەگێڕن. بەڕێز ئۆجالان گوتی، دەبێت تێگەیشتنی کورد بگات بە فۆرمێک و جێگەی تێگەشتن.”

ڕازیە ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد، کە عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی یاساکانی ‘کاتی ناوبڕ’ و یاسای دیموکراتیکیش قسەی کردووە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: “بێگومان ڕاستییەک لە ئارادایە، کە پرۆسەی لەو شێوەیە تاکلایەنە بەڕێوەناچن. لە مانگی تشرینی یەکەمەوە لەگەڵ بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان کۆنگرە بەسترا و دواتر کۆتایی بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری هێندرا. دوای کۆتایی پێهێنان بە هەموو کار و چالاکییەک، گرووپێکی گەریلا، کە لە ٣٠ کەس پێکدەهاتن چەکیان سووتاند. دوای ئەم گۆڕانکارییانە دەبوایە ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک و یاساکانی ئازادیی بهاتنایەتە ئاراوە. بەڕێز ئۆجالان هەڵسەنگاندنی کرد و وتی پرسی کورد ڕەهەندی سیاسی، کۆمەڵگە، ئابووری و چاندی هەیە، و تەنها بە ڕیفۆرمی یاسایی ئەگەری چارەسەرکردنی هەیە.”

ڕازیە ئۆزتورک سەبارەت بە بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا سەبارەت بە مافی هیوا قسەی کرد و وتی: “لە دیدارەکەدا یەکەم هەڵسەنگاندنی بەڕێز ئۆجالان سەبارەت بە مافی هیوا بوو. ئێمە زۆر جار باسی ئەوەمان کردووە، کە ئەمە مامەڵەیەکی سیاسییە. سەرەڕای ئەوەی ١٢ ساڵە ئەم بڕیارە دراوە، هەنگاوێکی کاریگەر نەنراوە. لە ئێستادا هەشت مانگی تر درێژکراوەتەوە. تیشکخستنە سەر کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانیش گرنگە. لەو چوارچێوەیەدا پێویستە کۆمیسیۆن بەگوێرەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک مامەڵە بکات و دەستبەجێ گوێ لە بەردەنگی پرۆسەکە بەڕێز ئۆجالان بگرێت. دیسانەوە دەڵێین، کە پێویستە هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدرێن و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان بێتە دی.”

ڕازیە ئۆزتورک لە بارەی هەڵسەنگاندنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ خاوەنداریکردن لە پرۆسەکە لە گۆڕەپانی سیاسی و بەرپرسیارێتییەکانی کۆمەڵگە کرد و ئەمەی گوت: “بەڕێز ئۆجالان دەربارەی ڕەوشتی گۆشەگیری ڕاوەستەی کرد و گوتی، ئەم پرسە کاتێک چارەسەر دەبێت کە هەمووان ببن بە خۆبوون.”

ڕازیە ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد،ئۆجالان لە بابەتی خاوەندارێتیکردن لە پرۆسەکەدا، ڕەخنەی لە سیاسەت گرتووە و وتوویەتی، ئیرادەیەکی لاواز نیشاندەدرێت. ڕازیە ئۆزتورک وتی: “بەڕێز ئۆجالان لە ڕووی خاوەنداریکردن لە پرۆسەکە ڕەخنەی سیاسەتی کرد، بەوەی ئیرادەیەکی لاواز نیشان دەدرێت. ئاماژەی بەوەشدا پرسە سەرەکییەکە پشتگوێ دەخرێت و بە ئامانجی بەرژەوەندیخوازی و ڕانتەوە لەگەڵ پرۆسەکەدا مامەڵە دەکرێت. هەروەها باسی لە گرنگیی بەشداریکردنی ژنان کرد لە پرۆسەکەدا. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە داوای ئامادەکاری لە ژنان و گەنجان کرد.”

ڕازیە ئۆزتورک لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، پێویستە ئیتر دیداری پارێزەرانیش بەڕیکوپێکی ئەنجام بدرێت.

یاسای کاتی ناوبڕ چییە؟
یاسای کاتی ناوبڕ بە واتای ئەوە دێت، کە هەندێک لە یاساکانی تورکیا ڕاستەوخۆ ناتواندرێت هەمووار بکرێنەوە، بەڵکو لە جێی ئەوە دەتواندرێت بەشێوەیەکی سەرەتایی هەندێک لە یاساکان هەموواربکرێنەوە تا دواتر بە تەواوی  بە کۆی بڕگەکانیەوە هەمووار بکرێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب شەڕ بەردەوامە؛ هاوەنبارانە

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *