به‌په‌له

عوسمان بایدەمیر: دەرمانی دەردی کورد یەکبوونە؛ ئاشتیی ئێمە ئاشتیی هەموو ناوچەکەیە

عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری کورد لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی (MEPS) لە دهۆک، ڕەچەتەی چارەسەری کێشەکانی کورد دەخاتەڕوو و پەیامێکیش ئاڕاستەی وڵاتانی ناوچەکە دەکات.

دەرمانی ئازارەکان
عوسمان بایدەمیر ڕوو لە لایەنەکان دەکات و دەڵێت: “ئێمە ئێش و دەردی خۆمان دەزانین، دەشزانین دەرمانی ئەو ئێش و ئازارەمان چییە؛ دەرمانی دەردی کورد تەنیا یەکبوون و یەکێتیی ناوخۆییە”.

پەیامێک بۆ وڵاتانی دراوسێ
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە دڵنیایی دەدات کە یەکبوون و یەکێتیی ناوخۆیی کورد، نە لە دژی ئەنقەرە و بەغدادە، نە لە دژی تاران و شام؛ بەڵکو بەپێچەوانەوە “ئەگەر کورد بە ئاشتی و ئارامی بگات، نەتەوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگەن بەو ئاشتی و ئارامییە”.

پڕۆسەی ئاشتی و ئۆجەلان
بایدەمیر سوپاسی هەوڵەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات و هیواخوازە پڕۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان ببێتە هۆی ئارامی و دروستبوونی قۆناغێکی نوێ بۆ نەهێشتنی شەڕ و کوشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سوودوەرگرتن لە ئەزموونی جیهان
لە کۆتاییدا بایدەمیر ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا زۆر بژارە لەبەردەستن بۆ چارەسەری کێشەکان و کورد بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی، دەتوانێت سوود لە مۆدێلە حوکمڕانییە سەرکەوتووەکانی جیهان وەربگرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران: لە بەردەم چارەنووسسازترین ڕۆژەکانی خۆمان‌داین

ڕاگەیەندراوی ژمارە ١ خەڵکی خەباتکار و مافخوازی کوردستان! لە ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەشەمەوە ڕەوتی ڕووداوەکان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *