عه‌لی زه‌یدی و مه‌سعود بارزانی: حكومه‌تێك پێكبهێنرێت‌ كه‌ توانای تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی هه‌بێت

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا جه‌ختیان له‌ کارکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز كرده‌وه‌ کە توانای ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکانی هەبێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وه‌زیرانی راسپێدراو له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، عەلی فالح زەیدی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبونی شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دیدارێکی لەگەڵ مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر ئەنجامدا.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له‌دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات و بەرەوپێشچونی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ خرایەڕو، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی دیدگاو هەڵوێستەکان و کارکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە توانای ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکانی هەبێت، بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری و گەشەپێدان و بەدیهێنانی خواستەکانی هەمو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە کوردەکەی حەسەکە و حکومەتی سووریا ڕێککەوتن؛ ٣٠٠ دەستگیرکراو ئازاد دەکرێن

قەندیل پرێس پارێزگاری حەسەکە و نوێنەری سەرۆکایەتی پرسی ئاوارەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە تاوتوێ دەکەن. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *