به‌په‌له

شێروان شێروانی لە زیندانەوە داوای پاڵپشتی لە گەل دەکات

قەندیل پرێس – هەولێر

شێروان شێروانی ئەو ڕۆژنامەنووسەی لە زیندانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا دەستبەسەرە دوای یازدە ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن پەیامێکی پڕ لە ئازار و داواکاری ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکات ئەو پێی وایە بێدەنگبوونی کۆمەڵگە لە ئاست دۆخی ئەودا وەک لێدانی خەنجەرێک وایە کە ڕاستەوخۆ بەر ڕۆحی دەکەوێت.

​لە پەیامە دەنگییەکەیدا شێروانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ببنە دەنگی و پشتیوانی لێ بکەن ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنانەت نووسینی پۆستێکی سادەش کاریگەری خۆی هەیە و وەک داگیرساندنی مۆمێک وایە لەناو تاریکیدا ئەو دەڵێت کە لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا فشار و کاردانەوەکانی خەڵک لە سۆشیاڵ میدیا ببووە هۆی نیگەرانی و سەرئێشە بۆ دەسەڵاتداران بۆیە نابێت ئەو جۆرە پشتیوانییانە بە کەم سەیر بکرێن.

​شێروانی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی و ئیمتیازاتدا تێناکۆشێت بەڵکو قوربانی بۆ دەنگی ئازاد و مافەکانی کۆمەڵگە دەدات ئەو ڕوو لە خەڵک دەڵێت کە ئەگەر بێدەنگ بن ئەوا لای ئەو قەرزدار دەبن چونکە ئەو لە ناو زیندانەوە باجی ئازادی دەدات و ئەوانیش لە دەرەوە دەتوانن لانیکەم بە قسە و هەڵوێست پشتیوانی بن.

​جێگەی ئاماژەیە کە شێروان شێروانی لە ڕۆژی بیست و دووی نیسان کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بارودۆخی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد و تا ئێستاش لەسەر ئەو هەڵوێستەی بەردەوامە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئیعدامی یەعقووب کەریمپوور و ناسر بەکرزادە، دوو زیندانیی سیاسیی كورد و ئازەری

میدیاکانی سەر بە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لەسێدارەدانی یەعقووب کەریمپوور و ناسر بەكرزادەیان ڕاگەیاند؛ دوو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *