عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق، سەردانی حوسیەکانی یەمەنی کرد، به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ نێوه‌ندگیرییه‌و تایبه‌ته به‌گرژییه‌كانى ده‌ریاى سور.
به‌گوێره‌ى چه‌ند سەرچاوەیه‌كى ئاگادار، عەبدولمەهدی لەچوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێودەوڵەتیی، بەئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی دەریای سور، گەیشتوەتە شاری سەنعاى پایته‌ختى یه‌مه‌ن.
به‌وته‌ى ئەو سەرچاوانە، عادل عەبدولمەهدی، پەیامە ئاڵوگۆڕکراوەکانی نێوان ئەمریکاو ئێرانی بۆ لای حوسییەکان بردوه‌و ئەمەش لەکاتێکدایە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەڵمەتە سەربازییە چڕەکانی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن دەستیانپێکردوه.
عەبدولڕەحمان ئەهنومی كه یه‌كێكه له‌سەرکردەى حوسییەکان گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی لەتۆڕی کۆمەڵایەیی ئێکس بڵاوکردوەتەوە كه عەبدولمەهدی لەشاری سەنعا پیشاندەدات، بەڵام میدیاکانی سەر بەحوسییەکان، لەبەرامبەر سەردانەکەیدا بێدەنگبون.
ڕۆیتەرز-یش، پێشتر پەیامێکی ئێرانی بۆ حوسییەکان ئاشکراکردبوو، کە لەڕێگەی نوێنەری ئەو گروپە لەتاران گەیەنرابوو و پێشنیازی کەمکردنەوەی هێرشەکانی لەدەریای سور، تێدابوو.
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممەش، حوسییەکان لەبەیاننامەیەکدا پشتڕاستیانکردەوە، بەردەوامدەبن لەڕێگریی لەکەشتییە ئیسرائیلییەکان تائەوکاتەی دەستدرێژییەکانی دەوەستێت‌و ئیسرائیل گەمارۆی سەر گەلی فەڵەستین لەکەرتی غەززە هەڵدەگرێت.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئێران، ترسی ئەوەی هەیە توشى ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ببێتەوە، بەتایبەتی بەهۆی پەرەسەندنی هێرشەکان دژی بریکارەکانی ناوچەکەدا دوای دەستپێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لەساڵی 2023.
قەندیل پرێس