به‌په‌له

شەڕ لەنێوان هەسەدە و چەته‌کانی سه‌ر به تورکیا لە باب روویدا؛ ۱۵ چەته کوژران

سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا دەڵێن، لانیکەم ۱۵ چه‌ته‌ی سه‌ر به تورکیا لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)وە لە دەوروبەری حەلەب کوژراون.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، شەڕڤانان چوونەتە ناوچە داگیرکراوه‌کان و دواتر “هەردوولا کەوتوونەتە شەڕ و پێکدادانی سەخت” و لە ئەنجامدا 15 چەته کوژراون.

ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێس دەڵێت، شەڕەکە لەنزیک شاری باب بووە. بەرپرسانی ئەو شارەش رایانگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی تووندوتیژییەکانەوە قوتابخانەکان دادەخرێن.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، هەسەدە لە ئۆپەراسیۆنی بەردەوامدایە دژی شانە نووستووەکانی داعش.

سوپای تورکیا و گرووپه چه‌ته‌کانی سه‌ر به تورکیا لە ساڵی 2016ـەەوە بەشێکی رۆژئاوای کوردستانیان داگیر کردووه.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *