شەڕی هەرکیەکان و پارتی گەورەتر دەبێت و کوژار و بریندار هەن

قەندیل پرێس – هەولێر

ئەمرۆ لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لە نێوان عەشیرەتی هەرکی و هێزەکانی حکومەت و پارتی دیمۆکراتی کوردستان روویداو، دوو کوژرا و دەیان بریندار ليکەوتەوە، شەڕی کۆلان بە کۆلان دەستێکراوە.

هونەر کەرکی ئامۆزای خورشید هەرکی کەسایەتی عەشیرەتی هەرکی بە قەندیل پرێس راگەیاند؛ بنەماڵەی بارزانی دەیەوێت بە هێزی حزب و حکومەتی ستەم لە هەرکیەکان بکات، لە کاتێکدا کێشەکە لە نێوان ئەوان و عەشیرەتی گحۆان بووە.

دوای دەستپێکردنی رووبەرووبوونەوەی  ئێوارەی ئەمرۆ لە نێوان خورشید هەرکی و هێزەکانی زێرەڤانی، دژە تیرۆری پارتی کەمێک پێش ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی هێزی زیاتریان کۆکردەوە و بۆ دەستگیرکردنی خورشید هەرکی و کۆنترۆڵکردنی هێزەکەی.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هێزێکی زۆری پێشمەرگە، زیرەڤانی، دژە تیرۆ و ئاسایش بە چەکی قورسەوە بردوتە قەزای خەباتی سەر پارێزگای هەولێر و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانک و زریپۆشی حکومەتی لە لایەن هەرکیەکانەوە سوتێنراون.

هەرکییەکان رێگای سەرەکی خەبات – هەولێریان داخستووە و ئێستا هەرکیەکی زۆر لە بادینان گربونەتەوە لە نزیک گوندی یەکمالە بۆ هاتنیان بە هانای خۆرشید هەرکییەوە. و تاوەکو ئێستا چارەنوسی شەرەکە دیارنیە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *