به‌په‌له

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی هاوخەمی بۆ وەزیری بەرگریی تورکیا دەنێرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە تورکیا، خێزان و کەسوکاری ئەو سەربازانە دەکات کە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دوێنێ دووشەممە رایگەیاند، 12 سەربازیان لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بە گازی میسان مردوون.

رۆژی سێشەممە، 8ـی تەمموززی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان “لە نامەیەکی هاوخەمیدا” بۆ یەشاری گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری ئەو سەربازانەی تورکیا کرد کە لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە نامەکەیدا “وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.”

نێچیرڤان بارزانی هەروەها “جه‌ختى له‌ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى ئاشتى و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تەقینەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شێلادزێ

​قەندیل پرێس لە ساتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *