به‌په‌له

شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر سەردانى دیمەشق دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا سەردانى دیمەشق بکات، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنى رێککەوتنەکەى مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع.

تەلەڤزیۆنی سووریا لە زارى سەرچاوەیەکى ئاگادار ئاشکرایکرد، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر کە ئەرکی دانوستان لەگەڵ حکومەتى راگوزەرى سووریای لە ئەستۆیە، سەردانى دیمەشق دەکات بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەسەر ئەو بابەتانەى کە بە “پرسگەلێکی ئاڵۆز” لە نێوان هەردوولادا ناویبردوون.

بەگوێرەى سەرچاوەکە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایار، شاندەکە بگاتە دیمەشق، کە پێکهاتوون لە فۆزا یوسف، ئەندامی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و عەبدولحەمید ئەلمەهباش، سەرۆکی پارتی سووریای ئایندە و ئەحمەد یوسف هاوسەرۆکی دەسەڵاتی دارایی بەرێوەبەرایەتیى خۆسەر، سەنحەریب بەرسوم سەرۆکی پارتی یەکێتی سووریا و سوزدار حاجی، ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، لەگەڵ مریەم ئیبراهیم و یاسر سلێمان کە گوتەبێژی فەرمی شاندەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گفتوگۆکاندا باس لە داهاتووی دامەزراوە مەدەنی و ئەمنییەکانی خۆبەڕێوەبەری و میکانیزمی تێکەڵکردنیان بە دامودەزگاکانی دەوڵەتی سووریا دەکرێت، لەگەڵ تاوتوێکردنى دۆسییەکانى پەروەردە و سەرچاوە نیشتمانییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

لە 10ی ئازاری 2025، مەزڵوم عەبدى رێککەوتنێکی هەشت خاڵى لەگەڵ ئەحمەد شەرع واژۆکرد، بەڵام تاوەکو ئیستا زۆرینەى خاڵەکانى جێبەجێنەکراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *