به‌په‌له

شاندی ئێران و ئەمەریکا گەیشتنە مەسقەت

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران تارانی بەجێ هێشتووە و ئێستا گەیشتووەتە مەسقەتی پایتەتی عوممان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ویتکۆف، لەبارەی پرۆژەی ئەتۆمیی ئێران. ئاژانسەکانی هەواڵیش ئاشکرایان کردووە، شاندی ئەمەریکاش گەیشتوونەتە مەسقەت.

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت: لەگەڵ چەند هاوڕێییەکی شارەزامان، یاوەری وەزیری دەرەوەمان کرد بۆ مەسقەت، دەشڵێت: پێداگرین لەسەر بەکارهێنانی تەواوی تواناکانمان بۆ پارێزگاری لە توانا و بەرژەوەندییەکانی ئێران.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شاندى ئیمراڵی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبووەوە

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبوونەوە و سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *